پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

خۆپیشاندانی خەڵكی سەردەشت بۆ پشتیوانی كۆبانی پێش بە پەرەسەندی گیرا / بەوێنە

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتوون، دوێنێ چوارشەمە 16ی رەزبەر گردبوونەوەیەك لە لایەن خەڵكی سەردەشت كە لە منداڵ، ژن و پیاو و هەموو چین و توێژەكانی شار پێك هاتبوو، بەڕێوە چوو.

سەرەتا خەڵكێكی زۆر بە پێی بڕیاری پێشوەخت لە مەیدانە سەرچاوێ كۆبوونەوە و پاشان بەرەو شەقامی كەمەربەندی وەڕی كەوتن و دروشمی پشتگری بۆ كۆبانیان گووتەوە.

لە درێژەی رێپێوانەكە هێزە ئینتزامیەكانی كۆماری ئیسلامی وێڕای هەرەشە، بڵاوەیان بە خەڵكەكە كرد و رێگەیان نەدا ئەم رێپێوانە بەردەوام بێت.

شایانی باسە، لە شاری مەریوانیش رێپێوانی هێمنانەی خەڵك بۆ پشتیوانی لە كۆبانی تووشی تێكهەڵچوون بوو و بەو هۆیەوە بە دەیان كەس لە لایەن هێزە حكومەتیەكانەوە دەستگیر كران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.