بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، كۆمەڵێكی بەرچاو لە خەڵكی شاری سەقز ئەم ئێوارەیە بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕینیان سازدا.
ئەو كۆبوونەوەیە كە بە بەشداریی سەدان كەس لە خەڵكی شارەكە سازدراوە، لە لایەن هێزە ئەمنیەتی و نیزامیەكانی رژیمەوە بە توندی چاودێریی دەكرێت. بەشداربووانی كۆبوونەوەكە رایانگەیاندووە كە سبەینێ هەینی دووبارە كۆبوونەوەی ناڕەزایی بۆ ئەم مەبەستە ساز دەكەن.
