هەواڵ

سپای عێراق سەربازگەیەكی دیكەی بە بێ بەرەنگار بوونەوە پێشكەشی داعش كرد

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی رایگەیاندووە كە،” چەكدارانی داعش كۆنترۆڵی سەربازگەیەكی سپای عێراقیان لە رۆژئاوای رومادی بەدەستەوە گرت و لەو هێرشەدا هیچ تەقەیەك بەرانبەریان نەكرا”.

زۆرتر بخوێنەوە »

بەڕێوە چوونی كۆبوونەوەی پشتیوانی كردن لە كۆبانی لە شاری مەشهەد / بەوێنە

ئەمڕۆ شەممە لە شاری مەشهدی وڵاتی ئێران ژمارەیەكی بەرچاو لە چالاكانی مەدەنی ئەو شارە بە مەبەستی پتشویانی لە خەڵكی كۆبانی كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕینیان بەڕێوەر برد.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەمڕۆ رۆژهەڵاتی كوردستان لە مانگرتندا بوو

ئەمڕۆ لە چەند شارێكی رۆژهەڵاتی كوردستان وەك “سنە ، نەغەدە ، محەمەد یار ، بۆكان “چەند شارێكی تر  زۆرینەی دوكاندارەكان وەك پاڵپشتیەك بۆ كۆبانێ و مەحكوم كردنی هاوكارییەكانی توركیە بۆ داعش لەماڵەوە مانەوەو دووكانەكانیان داخست.

زۆرتر بخوێنەوە »

خۆپیشاندانی خەڵكی دیواندەرە بۆ پشتیوانی لە كۆبانی پێشی پێ گیرا

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، وێڕای ئەوەیكە خەڵك و چالاكانی مەدەنی شاری دیواندەرە دوو رۆژە بە مەبەستی كۆبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین بۆ پشتیوانی لە خەڵكی كۆبانی ئامادە دەبن، بەڵام ئەو كۆبوونەوەیە پێشی پێ دەگیردرێت.

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆشكی سپی ئەمریكا بۆ پڕ چەك كردنی یەپەگە راپرسی دەكات

كۆشكی سپی ئەمریكا بە دانانی لاپەڕەیەكی رابرسی لە سەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی، رایگەیاندووە كە ئەگەر 100 هەزار كەس ئەم راپرسیە واژۆ بكەن، بەو پێیە چەك و تەقەمەنی پێویست رادەستی هێزەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەل “یەپەگە” لە كۆبانی دەكات.

زۆرتر بخوێنەوە »

*شاهین نەجەفی* بۆ كۆبانی گۆڕانی دەچڕێت

شاهین نەجەفی گەورە گۆرانیبێژی ئێرانی لە سەر لاپەڕە سەرەكیەكەی فەیسبووكی خۆی و لە سەر وێنەیەكیدا كە جلی كوردی لەبەر كردووە، رایگەیاندووە كە ئەمشەو گۆرانیەكی تایبەت بە كۆبانی دەبێژێت و بەو شێوەیە پشتیوانی خۆی بۆ خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی دەردەبڕێت.

زۆرتر بخوێنەوە »

یەكەم ژنە پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعش گیانی بەخت كرد

پاش ئەوەیكە لە رۆژئاوای كوردستان تا ئێستا چەندین كچە گریلا لە سەنگەرەكانی شەڕ بە دژی چەكدارانی داعش گیانیان بەخت كردووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكەم ژنە پێشمەرگەی باشووری كوردستانیش گیانی بەخت كرد.

زۆرتر بخوێنەوە »

داعش شارێكی دیكەی عێراقی گرت و لە 13 كیلۆمتری “بەغدا”یە

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی “سی بی ئێس”ی ئەمریكا، چەكدارەكانی دەولەتی ئیسلامی (داعش) شارۆچكەی “ئەبوغرێب”یان كۆنترۆڵ كردووە، كە تەنیا 13 كیلۆمەتر لە شاری بەغدای پایتەختی عێراقەوە دوورە.

زۆرتر بخوێنەوە »

چواردەوری كۆبانی گەمارۆ دراوە, بەڵام ناوەڕاستی شار لە دەستی “یەپەگە” دایە

تا ئێستا ناوجەرگەی شاری كوبانی و شوێنە گرنگەكانی شارەكە لەدەست گریلاكانی یەپەگە دایە، بەڵام داعش لە چواردەوری شارەكەیە و ئێستاش شەڕێكی قورس لە رۆژهەڵات و باشووری شارەكە لە ئارادایە.

زۆرتر بخوێنەوە »

دەیان چالاكی مەدەنی و لەوانە 2 شاعیری ژن بانگ كرانە ئیتلاعات

بە پێی ئەو زانیاریانەی كە بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، بە دەیان چالاكی مەدەنی شارە جیاجیاكانی كوردستان بە هۆی خۆپیشاندانەكانی رۆژئانی رابردوو بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی و هەروەها مەحكوم كردنی هێرشەكانی چەكدارانی داعش، بانگ كراونەتە ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی ئێران.

زۆرتر بخوێنەوە »

مەكەین و لینسی دەڵێن لەگەڵ ئەردۆغان بەرانبەر بە داعش هاوڕاین

هەردوو سێناتۆری كۆماریخواز لە ئەمریكا جۆن مەكێین و لینسی گراهام راگەیەندراوێك لەسەر رۆڵێ توركیە لە سەر مەسەلەی بەرەنگاربوونەوەی داعش بڵاودكردەوە و دەڵێین سەڕەرای رەخنەكانمان لەهەندێك سیاسەتی توركیە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست ، بەڵام هاوڕاین لەگەڵ ئەردۆغان كە دەبێت ستراتیژییەك هەبێ بۆ نەمانی ئەسەد و داعش لەیەككاتدا.

زۆرتر بخوێنەوە »