سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

خۆپیشاندانی خەڵكی دیواندەرە بۆ پشتیوانی لە كۆبانی پێشی پێ گیرا

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، وێڕای ئەوەیكە خەڵك و چالاكانی مەدەنی شاری دیواندەرە دوو رۆژە بە مەبەستی كۆبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین بۆ پشتیوانی لە خەڵكی كۆبانی ئامادە دەبن، بەڵام ئەو كۆبوونەوەیە پێشی پێ دەگیردرێت.

شایەتحاڵێكی رۆووداوەكە ئەو هەواڵەی بۆ زاگرۆس پۆست پشتڕاست كردەوە كە، هێزە نیزامی و ئەمنیەتیەكانی رژیم پێشیان بە بەڕێوە چوونی كۆبوونەوەكە گرتووە و رایانگەیاندووە كە تا ئێستا بەرپرسی ئدارەی ئاگاهی كە ناوەندێكی نیزامی ئەمنیەتیە تا ئێستا بڕیاری بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی دەرنەكردووە.

رێژەی بەشداربووان بە ئاستێك زۆر بووە كە بووەتە هۆی سازبوونی ترس و دڵەڕاوكێ لە نێو هێزەكانی رژیم و هەواڵەكان باس لەوە دەكن كە، خەڵكی زۆر تەنانەت لە ئاواییەكانی دەوروبەری دیواندەرەوە بۆ بەشداریی لەو خۆپیشاندانە روویان لە شارەكە كردبوو.

دەوترێ هێزە حكومەتیەكان بە ئامادەبووانی خۆپیشاندانەكەیان راگەیاندووە كە، تا رۆژی یەكشەممە واتە سبەینێ 20 مانگی رەزبەر ئیزنی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەیان پێ نادرێت و بەم هۆیەوە چالاكانی مەدەنی شارەكە بە دڵگرانیەوە گەڕاونەتەوە بۆ ماڵی خۆیان.

ئێستاش هێزێكی زۆر لە ئاستی شارەكەدا بڵاوەیان پێ كراوە و بە هیچ شێوەیەك ناهێڵن خەڵك جموجۆڵ بكات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.