چوار شه‌ممه‌ 1 ئایار 2024

هەواڵ

نزیک به 40 كەس لە توركیە گیانیان بەخت كردووە و ئەردۆغانیش هەڕەشە دەكات

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیە بە ئاماژە بە توندكردنەوەی یاساكان بۆ سەركوتی خۆپیشاندانی خەڵك لە باكووری كوردستان و شارەكانی دیكەی توركیە، داوای لە بنەماڵەكان كرد رێگە لەوە بگرن رۆڵەكانیان بەشداریی لەو خۆپیشاندانە بكەن. بەپێی راپۆرتێكی كەناڵی سكای نیوز، ئەردۆغان رایگەیاندووە كە حكومەتەكەی بۆ سەركوتی ئەو خۆپیشاندانانەی كە چەند رۆژە لەشارەكانی توركیە لەئارادایە، رێوشوێنی توندتر دەگرێتەبەر. ئەردۆغان وتیشی لەهەفتەی داهاتوو …

زۆرتر بخوێنەوە »

مەترسی دەستبەسەرا گرتنی بەغدا لە لایەن داعشەوە لە ئارادایە

داعش هێرشەكانی بۆ سەر بەغدا چڕتر كردووەتەوە و لە هەوڵی گەمارۆدانی یەكجاری ئەو شارەدایە و ئێستا لە 13 كیلۆ متری ئەو شارەدایە و ئەمریكاش دەڵێ ئەگەر بەغدا بكەوێتە دەستی داعش دەیكەن بە ناوەندی خەلافەتی ئیسلامی.

زۆرتر بخوێنەوە »

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی پشتیوانی لە كۆبانی لە دێولان و بیجاڕ / بەوێنە

رۆژی یەكشەممە 20ی مانگی رەزبەر وەكوو باقی شوێنەكانی دیكەی رۆژهەڵاتی كوردستان، شارەدێی دێولان و شاری بیجاڕ هاوپشتی و هاوخەمی خۆیان بۆ خەڵكی خۆڕاگری شاری كۆبانی و مەحكوم كردنی جینایەتەكانی داعش دەربڕی.

زۆرتر بخوێنەوە »

پرۆژەی جادەی نێوان تاران بۆ قەسری شیرین 20 ساڵە درێژەی هەیە

لەكەس شاراوە نییە كە هەموو شار و ناوچەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە پشتگوێخراوترین ناوچەكانن لەسەر ئاستی ئێراندا و رێگاوبانی رۆژهەڵاتی كوردستانیش دۆخێكی باشیان نییە و بە پێی ئامارەكانی دەزگا پەیوەندیدارەكانی حكومەتی كۆماری ئیسلامی ئێران دوای تاران، رۆژهەڵاتی كوردستان خاوەنی بەرزترین رێژەی رووداوی هاتووچۆیە و ساڵانە سەدان كەس لەو بەشە لە كوردستان دەبنە قوربانی خراپی رێگەوبانەكان ، جگە لە زیانی ئابووری.

زۆرتر بخوێنەوە »

خۆپیشاندانی خەڵك و خوێندكارانی شاری ورمێ بۆ پشتیوانی لە كۆبانی / بەوێنە

دوێنێ یەكشەممە 20ی رەزبەر ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی شاری ورمێ بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین لە هەمبەر كەمتەرخەمیەكانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرانبەر بە هێرشەكانی داعش بۆ سەر شاری كۆبانی بە توندی مەحكوم كرد.

زۆرتر بخوێنەوە »

نادیار بوونی چارەنووسی 4 هاوڵاتی له سنە

زیاتر لە دوو هەفتەیە لە چارەنووسی دوو برا بە ناوەكانی “ئایەت و فایەق” و هەروەها دوو كەسی دیكە  بە ناوەكانی “فەرهاد روستەمی و حێكمەت رۆستەمی” هیچ هەواڵ و زانیارییەك لەبەردەستدا نیە.

زۆرتر بخوێنەوە »

زیاتر لە 150 پێشمەرگە و خەڵكی مەدەنی شەهید و بریندار بوون

پاش ئەوەی‌ ئەمڕۆ سێ تەقینەوەی‌ خۆكوژی شارۆچكەی‌ قەرەتەپەی‌ كردە ئامانج، بریندارێكی‌ زۆر گەیشتۆتە نەخۆشخانەكانی‌ سلێمانی‌، كەلار و كفری و 6 ئۆتۆمبێل تائێستا بریندار گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی‌ فریاكەوتنی‌ سلێمانی‌.

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆمەڵێ شاخەوانی سنەیی بە بۆنەی رۆژی جیهانی منداڵ پشتیوانیان لە منداڵانی كۆبانی و شەنگال كرد / بەوێنە

كۆمەڵێكی بەرچاو لە شاخەوانە سنەییەكان لە دوو گرووپی جیاوازدا و بە بیانووی رۆژی جیهانی منداڵ، پشتیوانی خۆیان بۆ منداڵانی لێقەوماوی شەنگال و كۆبانی راگەیاند.

زۆرتر بخوێنەوە »

65 هەزار خانوو و بینای بازرگانی غەزە بڕیاری بونیادنانەوەی لەسەر دەدرێ

مەحموود عەباس ، سەرۆكی دەسەڵاتی فەڵەستین سەبارەت بە كۆنفڕانسی دووبارە بونیادنانەوەی غەززە كە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێ، لەگەڵ نەبیل ئەلعەرەبی ، ئەمینداری گشتی یەكیەتی عەرەب كۆبوونەوە .

زۆرتر بخوێنەوە »

پشتیوانی خەڵك و هونەرمەندانی ئەفغانستان لە خەڵكی كۆبانی / بە وێنە

ژمارەیەكی بەرچاو لە خەڵكی شاری كابۆل پێتەختی ئەفغانستان بە ئاگر تێبەردانی ئاڵای داعش سەڵای بەرزی خۆیان بۆ خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی و هەروەها ئیدانە كردنی هێرشەكانی داعش بۆ سەر كوردستان بەرز كردەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »