چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

داعش چەكی شیمیایی لە كۆبانی بەكارهێناوە / بەوێنە

یەكینەكانی پاراستنی گەل رایانگەیاندووە كە گرووپی داعش شەوی رابردوو لە شاری كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان چەكی شیمیایی بەكارهێناوە.

گریلایەكی یەپەگە لە كۆبانیەوە بە هەواڵنێریی باس نیوزی راگەیاندووە كە، ‌داعش شەوی رابردوو چەكی شیمیایی لە دژی كۆبانێ بەكارهێناوە‌.

هەروەها وتوویەتی، دوای تێكشكاندنی هێرشی رێكخراوی داعش بۆ سەر كۆبانێ، داعش پەنای بردووەتە بەر چەكی شیمیایی، كە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان بەكارهێنانی ئەو چەكانە قەدەغەكراونە.  ناوبراو بە نیشاندانی چەند وێنەیەك ئاماژەی بۆ ئەوەكرد جۆری برینەكانی شەڕڤانان و سووتانی سەر برینەكان نیشانەی بەكارهێنانی چەكی شیمیایین، بەڵام جۆری بەكارهێنانی چەكەكەی دیاری نەكردووە.

باهۆز باران وتی ‌دەوڵەتی توركیە چەك دەداتە داعش، بۆ ئەوەی شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان لەناو ببات‌. باران داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێكخراوە مرۆڤ دۆستەكان كرد، بە پەلە بە هانای كۆبانێوە بچن و شارەكە لە كەوتن دەرباز بكەن، كە هێشتا ‌بە سەدان مەدەنی لە شارەكەدا ماون‌.

لە ماوەی رابردوو وڵاتانی جیهانی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، مەترسی خۆیان خستە روو لە بەكارهێنانی چەكە قەدەخەكراوەكان لە ناكۆكییە ناوخۆییەكانی سووریە، چەندین جار حكومەت و ئۆپۆزیسیۆنی سوریە یەكتریان تۆمەتباركردووە بە بەكارهێنانی چەكی شیمیایی.

چەند راپۆرتێكی رۆژنامەوانیش باسیان لەوە كردووە، كە حكومەتی سووریە تەواوی چەكە شیمیاییەكانی رادەستی پشكنەرەكانی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان نەكردووە.

چەند هەفتەیەك پێش ئێستاش بڵاویان كردەوە كە هێزەكانی حكومەتی سووریە لە ناوچەی حرسەتا گازی كلۆری لە دژی چەكدارەكانی ئۆپۆزیسیۆن بەكارهێناوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.