سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

لاوێك لە مەهاباد بە خواردنی حەبی برنج دەستی دایە خۆكوژی

لاوێكی تەمەن ١٨ ساڵەی خەڵكی شاری مەهاباد رۆژی هەینی رابردوو، بە خواردنی حەبی برنج دەستی دایە خۆكوژی و گیانی لەدەست دا.

ناوی ئەو لاوە مەهابادیە كە بە خواردنی حەبی برنج گیانی لەدەستداوە، هێمن دادوەند و كوڕی شەریف بووە و دانیشتووی گەڕەكی بەری شیلانانی شاری مەهاباد بووە.

هۆكاری خۆكوژی ئەو لاوە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە هەژاری و دەستكورتی بووە. ئەمەش لەحاڵێكدایە كە بە هۆی ئابڵۆقە نێودەوڵەتیەكانی سەر كۆماری ئیسلامی و داڕمانی بەشی پیشەسازیی و بازاڕی كاری ئێران، زۆربەی لاوان بەتایبەت لاوانێ كە خوێندنیان تەواو كردووە لە بێكاری و بێ ئاسۆیدا دەژین و بەم بۆنەشەوە زۆرێكیان روویان لە وڵاتانی دەرەوە كردووە و بە داهاتێكی كەم و كارێكی دژوارەوە سەرقاڵن.

شایانی باسە، لەماوەی سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، ١٩١ كەس بەهۆی خواردنی حەبی برنج لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی گیانیان لەدەست داوە، كە بە بەراوەرد لەگەڵ ئاماری ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو، لە سەدا ١٣ زیادی كردووە.

زۆربەی كۆمەڵناسان و دەرووناسانی كۆمەڵایەتی، بێكاری، گرانی، كێشەی ئابووری و بنەماڵەیی و كۆمەڵایەتیەكانی بە هۆكاری راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی زیادبوونی ئاماری خۆكوژی لە نێوان لاوانی ئێران و بەتایبەت كوردستان ناولێبردبوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.