نادیار بوونی چارەنووسی 4 هاوڵاتی له سنە

زیاتر لە دوو هەفتەیە لە چارەنووسی دوو برا بە ناوەكانی “ئایەت و فایەق” و هەروەها دوو كەسی دیكە  بە ناوەكانی “فەرهاد روستەمی و حێكمەت رۆستەمی” هیچ هەواڵ و زانیارییەك لەبەردەستدا نیە.

بە پێی هەواڵەكان لەمبارەوە. ئەم كەسانە رێكەوتی ٣ی رەزبەری ئەساڵ لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی كۆماری ئیسلامیەوە لە شاری سنە بە هۆكارێكی نادیار دەستگیر كران و لەو كاتەوە تا ئێستا هیچ چەشنە زانیارییەك لە چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.

ئەمە لەحاڵێكدایە كە رۆژی هەینی ئەم هەفتەیەش پاش بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەیەكی بەرین و بەشكۆ بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی و هەروەها مەحكوم كردنی هێرشە نامرۆڤانەكانی داعش بۆ سەر ئەو شارە، بە دەیان كەس لە شاری سنە و شارەكانی دیكەی رۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیر كران كە هێشتاكە چارەنووسی زۆربەیان نادیارە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.