سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

پرۆژەی جادەی نێوان تاران بۆ قەسری شیرین 20 ساڵە درێژەی هەیە

لەكەس شاراوە نییە كە هەموو شار و ناوچەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە پشتگوێخراوترین ناوچەكانن لەسەر ئاستی ئێراندا و رێگاوبانی رۆژهەڵاتی كوردستانیش دۆخێكی باشیان نییە و بە پێی ئامارەكانی دەزگا پەیوەندیدارەكانی حكومەتی كۆماری ئیسلامی ئێران دوای تاران، رۆژهەڵاتی كوردستان خاوەنی بەرزترین رێژەی رووداوی هاتووچۆیە و ساڵانە سەدان كەس لەو بەشە لە كوردستان دەبنە قوربانی خراپی رێگەوبانەكان ، جگە لە زیانی ئابووری.

پرۆژەی گەورە جادەی نێوان تاران بۆ قەسری شیرین یەكێك لەو پرۆژانەیە كە ماوەی بیست ساڵ لەوە پێش قوڵینگەكەی لێدراوە ، بەڵام تا ئێستاش تیخی مقەست روبانی ئەو پرۆژەیەی نەبڕیوە.

بەپێی ئەو پرۆژەیە بڕیارە تاران پایەتەختی ئێران راستەوخۆ بە سنووری پەروێزخان لە شاری قەسری شیرینەوە ببەسترێتەوە و ئەو سنوورەش هەڵكەوتووە لە نێوان رۆژهەڵاتی كوردستان و خانەقینی باشووری كوردستان .

بە گوتەی كارناسانی ئابووری پارێزگای كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان، بە لەبەرچاوگرتنی تواناكانی سنووری پەرویزخان، ئەو پرۆژەیە بۆ بووژاندنەوەی ئابووری ئەو پارێزگایە گرینگییەكی تایبەتی هەیە و لە ئێستادا رۆژانە 800 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگڕ بەشێوەی نێونجی لە رێگای سنووری پەروێزخانەوە لە نێوان رۆژهەڵات و باشووری كوردستان هاتووچۆ دەكەن .

دەروازەی سنووری پەرویزخان گرینگییەكی تایبەتی بۆ ئابووری ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان و باشووری كوردستان هەیە ، بە گوتەی بەرپرسانی  ئێرانی ساڵانە زیاتر لە 50 لەسەدی هەموو هەناردەی نانەوتی ئێران بۆ باشووری كوردستان و عێراق لە رێگای ئەو سنوورە ئەنجام دەدرێت .

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.