سێ شه‌ممه‌ 4 تشرینی یه‌كه‌م 2022

زیندانیە سیاسیەكانی رۆژهەڵات بۆ كۆبانی ماندەگرن

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، هەموو زیندانیانی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان رایانگەیاندووە بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری شاری كۆبانی لە رۆژئاوای كوردستان و هێرشە نامرۆڤانەكانی داعش بۆ سەر ئەو شارە، دەست دەدەنە مانگرتن لە خواردن.


ئەمە لەحاڵێكدایە كە بە دەیان زیندانی سیاسی كورد لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی دەستبەسەرن.
لە هەواڵێكدا كە ماوەیەك پێش ئێستا كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدنی ئێران وكوردستان بڵاوی كردەوە، زیاتر لەسەدا 40 ی زیندانیانی سیاسی ئێران كوردن و ئەوەش باس لەوە دەكات كە لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی چالاكانی كورد لە ژێر زەخت و گوشارێكی لە رادەبەدەردان و بە تەنیا لە زیندانی ناوەندیی ورمێ زیاتر لە 45 زیندانی سیاسی دەستبەسەر كراون كە 10 كەسیان بە ئێعدام مەحكوم كراون.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.