سێ شه‌ممه‌ 4 تشرینی یه‌كه‌م 2022

كۆبوونەوەی ناڕەزایی بۆ پشتیوانی لە خۆڕاگریی كۆبانی لە شاری سنە دەستی پێ كرد / بەوێنه

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، كۆمەڵێكی بەرچاو لە خەڵكی شاری سنە لە نێو بازاڕی شارەكە بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری شاری كۆبانی كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان بەڕێوە برد.

لەو كۆبوونەوەیەدا بەشداربووان بە هەڵگرتنی پلاكارتگەلێك ناڕەزایی خۆیان بەرانبەر بە بێ دەنگی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرانبەر بە كۆمەڵكوژی لە شاری كۆبانی هەڵكردووە.

شایانی باسە، بەرەبانی ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری تارانیش كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕین هەر بەم مەبەستە بەڕێوەچوو و بڕیار وایە لە باقی شارەكانی دیكەی رۆژهەڵاتی كوردستانیش كۆبوونەوەگەلێكی لەم چەشنە بەڕێوە بچێت.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.