دوو شه‌ممه‌ 26 ئه‌یلول 2022

خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە تاران بۆ پشتویانی لە كۆبانی بەڕێوەچوو / بەوێنه

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 15ی مانگی رەزبەر كۆمەڵێكی بەرچاو لە چالاكانی مەدەنی و مافی مرۆز لە شاری تاران و لە ناڕەزایی بە پشتیوانیەكانی دەوڵەتی توركیە لە چەكدارانی داعش و كۆنەپەرەستە ئیسلامیەكان و هاوخەباتی لەگەڵ خەڵكی خۆڕاگری كۆبانیی لە بەردەم باڵوێزخانەی توركیە لە شاری تاران كۆبوونەوەیەكی بەرینیان بەڕێوە برد.

 

ئەم ناڕەزاییە پاش بانگەوازی كۆمەڵێك لە چالاكانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هاتە ئاراوە كە داوایان لە كۆمەڵانی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران كردبوو كە بۆ پشتیوانی لە گەلی خۆڕاگری كۆبانیی لە بەردەم باڵوێزخانەی توركیە لە شاری تاران دەستیان دایە ناڕەزایی دەربڕین.
شایانی باسە، بڕیار وایە ئەمڕۆ لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانیش كۆبوونەوە و ناڕەزایی بە دژی كەمتەرخەمیەكانی كۆمەڵگای جیهانی بەرانبەر بە هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر كۆبانی و رۆژئاوای كوردستان بڕژێنە سەر شەقامەكان.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.