چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

بڵاو بوونەوەی تراكتی *كۆمەڵە* لە شاری سنە بۆ پشتیوانی لە كۆبانی

پاش كۆبوونەوە ناڕەزاییانەكەی ئەمڕۆی شاری سنە بۆ پشتیوانی لە شاری كۆبانی، ژمارەیەكی زۆر تراكت و بڵاو كراوە لە ئاستی ئەو شارەدا بڵاو كراوەتەوە كە ناو و نیشانی *كۆمەڵە*ی پێوەیە.

هەواڵەكان لەوبارەوە باس لەوە دەكەن كە، ئەو تراكتگەلە لە ئاستی شاردا بە بەرفراوانی بەرچاو دەكەوێت و باس لەوەش دەكرێ كە لە سەر تراكتەكان داوای پشتیوانی و هاوخەمی لەگەڵ خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی و بە گشتی رۆژئاوای كوردستان بكرێ بە مەبەستی بەرپرچدانەوەی هێرشەكانی 22 رۆژی رابردوو لە ئاست ئەو شارەدا.

شایانی باسە، كۆمەڵە رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، بەرپرسیاریەتی بڵاو بوونەوەی ئەو تراكت و ئێعلامیەگەلەی گرتووەتە ئەستۆ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.