یه‌ك شه‌ممه‌ 5 ئایار 2024

هەواڵ

كوژرانی 5 هەزار كەس لە مانگێكدا و 475 هەزار كەس لە ساڵدا

توێژینەوەیەكی نوێی ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ توندوتیژیـیەكانی پەیوەست بە سیاسەت‌و توندڕەوی سەر بە زانكۆی “كینگز” لە لەندەن ڕاپـۆرتێـكی 26 لاپەڕیی لەسەر توێژینەوەكەی بڵاو كردووەتەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە تەنیا لە ماوەی یەك مانگی ڕابردوو زیاتر لە 5 هەزار كەس بەهۆی ئەوانەی بە خۆیان دەڵێن جیهادی كوژراون و زۆربەی زۆری كوژراوەكان كەسانی موسڵمان بوون‌و زیاتر لە نیوەشیان كەسانی مەدەنی بوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

راوكردنی نایاسایی لە لایەن دەست و پەیوەندەكانی كۆماری ئیسلامی لە”پاوە”

راوكردن و كوشتنی گیانلەبەران لە شاخ و چیاكانی ئاوایی “دشە” سەر بە شاری “پاوە” هەڵكەوتوو لە پارێزگای كرماشان، نیگەرانی دانیشتووانی ناوچەكە و بەتایبەت چالاكانی ژینگەپارێزی لێكەوتووەتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

بانگهێشت و دادگایی كردنی 2 هاوڵاتیی كورد

هاوڵاتیەكی خەڵكی شاری مەهاباد لە لایەن دادگای كۆماری لەو شارە دادگایی كراو هاوڵاتیەكی دیكەش لە شاری دێگولان لە لایەن ناوەندە ئەنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێكراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

هەڕەش لە پارێزەره مانگرتووەكە دەكرێ

“مەسعود شەمس نژاد” پارێزەری بەندكراوی كورد، پاش پەیوەست بوونی بە مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ (دەریا) لە لایەن كاربەدەستانی ئەو زیندانەوە هەڕەشەی لێكراوە، ئەگەر زیندانیان هان بدات بۆ مانگرتن لە خواردن، مافی پارێزەر بوونی بۆ هەتا هەتاییە هەڵدەوەشێتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

“سنە” قەیراناویترین پارێزگای ئێرانە

بە وتەی كارناسێكی كۆمەڵایەتی، قەیرانی دەروونی و خەمۆكی لە نێوان لاوان و ژنان، كە زۆر جار بەو بۆنەوە دەست دەدەنە خۆكوژی، پارێزگای “سنە” زۆرترین رێژەی هەیە و لە ئاستی ئێراندا، قەیران لێدراوترین پارێزگا ناسێندراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

پشتوانیی دەیان ژنە چالاكی كورد لە زیندانیانی سیاسی مانگرتوو

پاش تێپەڕ بوونی 24 رۆژ بەسەر مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ(دەریا) و نالەبار بوونی دۆخی تەندروستی ژمارەیەك لەو زیندانیانە، ٨٥ ژنە چالاكی كورد خوازیاری دەستەبەربوونی داخوازیی زیندانیانی مانگرتووی كورد لەو زیندانەدا بوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستبەسەراگرتنی كەلوپەلی كۆڵبەران لە لایەن چەكدارەكانی كۆماری ئیسلایمەوە

هێزە ئینتزامیەكانی كۆماری ئیسلامی لە شاری “سەوڵاوا” هێرشیان كردۆتە سەر ژمارەیەك كۆڵبەر و لە ئاكامیشدا دەستیان بەسەر كەلوپەلی ئەو كاسبكارانەدا گرتووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

ناوەندە بەرهەمهێنەرەكانی “كرماشان” كرێكارەكانیان دەر دەكەن

كارخانە و كارگا بەرهەمهێنەرەكانی شارۆچكەیەكی پیشەیی لە شاری “كرماشان” دەستیان كردووە بە دەركردنی كرێكارەكانیان و چەندین مانگە حەقدەستی كرێكارەكانیشیان نادەن.

زۆرتر بخوێنەوە »

رەشبگیری و گوشاری سەر چالاكانی كورد لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە بەردەوامە

لە ماوەی كەمتر لە یەك مانگی رابردوودا نزیكەی 40 چالاكی سیاسی، مەدەنی و پیشەیی كورد لە شارە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر، بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێكراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

داوای سەربەخۆیی ئازەربایەجان دەكەن
چوار شارۆمەندی تورك لە میاندواو دەستگیر دەكرێن

هێزە ئەمنییەكانی رژیمی ئێران لەشاری میاندواو 4 شارۆمەندی تورك دەستگیر دەكەن كە بەشدارییان لەخۆپیشاندانێكی “پان توركیست”ەكان كردبوو بۆ سەربەخۆیی ئازەربایەجان.

زۆرتر بخوێنەوە »