چوار شه‌ممه‌ 6 كانونی یه‌كه‌م 2023

بانگهێشت و دادگایی كردنی 2 هاوڵاتیی كورد

هاوڵاتیەكی خەڵكی شاری مەهاباد لە لایەن دادگای كۆماری لەو شارە دادگایی كراو هاوڵاتیەكی دیكەش لە شاری دێگولان لە لایەن ناوەندە ئەنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێكراوە.

سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوە دەكەن، كە “جەمشید گوڵئەندامی” تەمەن 41 ساڵ و دانیشتووی گەڕەی “فەجر” لە شرای مەهاباد، بە تۆمەتی تێكدانی ئەمنیەتی وڵات و هەروەها هاوكاریی لەگەڵ حیزبە كوردستانیەكانی نەیاری كۆماری ئیسلامی بە 3 ساڵ و 6 مانگ زیندانی تەعزیری حوكم دراوە.

جەمشید گوڵئەندامی لە رێكەوتی ١١ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەگەڵ بەسیجێكی سپای پاسداران بەناوی “س، ع، ئ” تووشی شەڕ هاتووە و لە ئەنجامی تەقەی ئەو بەسیجییەدا بە توندی بریندار بووەو پاشان لەلایەن ‌هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە دەستگیر كراوە.

ئەو بەسیجییە، هاوڕێ لەگەڵ دوو ئەندامی دیكەی سپای پاسداران لەناو شاری مەهاباد لە حاڵی گەشت لێدان و گەڕاندا بوون، كاتێك تووشی جەمشید گوڵئەندامی بوون، بە هۆی ئەوەیكە ناوبراو پێشتر ئەندامی یەكێك لە حیزبە كوردستان بووە، شەڕیان پێ فرۆشتووە و بە گوللە برینداریان كردووە.

هەروەها لە لایەكی دیكەوە، رۆژی یەكشەممە 23ی مانگی سەرماوەز “رامین حسێن پەناهی” چالاكی مەدەنی و خەڵكی شاری دێگولان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەكانی ئەو شارەوە بانگهێشت و ماوەی 2 كاتژمێر لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێكراو، كە بۆی نیە تا كۆتایی مانگی رێبەندان لە كوردستاندا بمێنێت و هیچ چالاكیەكیش نابێ ئەنجام بدات.

بنەماڵەی حسێن پەناهی لەو بنەماڵەنانەن لە ماوەی 5 ساڵی رابردوودا، لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە زەخت و گوشاری زۆریان لەسەر بووە و تا ئێستا چەندین كەسیان لێ دەستگیر و بانگهێشتی ناوەندە قەزایی و ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی كراوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا نزیك بە 40 هاوڵاتیی كورد لە شارە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەكانی كۆماری ئیسلایەوە، بانگهێشت و دەستگیر كراون.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.