هه‌ینی 8 كانونی یه‌كه‌م 2023

“سنە” قەیراناویترین پارێزگای ئێرانە

بە وتەی كارناسێكی كۆمەڵایەتی، قەیرانی دەروونی و خەمۆكی لە نێوان لاوان و ژنان، كە زۆر جار بەو بۆنەوە دەست دەدەنە خۆكوژی، پارێزگای “سنە” زۆرترین رێژەی هەیە و لە ئاستی ئێراندا، قەیران لێدراوترین پارێزگا ناسێندراوە.

“مەسعود مستەفایی” كۆمەڵناس و چالاكی مافی مرۆڤ لە شاری “سنە”، باس لەوە دەكات، كە زۆترین قەیرانە كۆمەڵایەتیەكانی ئێران بەتایبەت خۆكوژی، لە پارێگاكانی “سنە، ئیلام و خوزستان”دایە.

قەیرانە كۆمەڵایەتیەكان بریتین لە: بێكاریی، بێ هیوایی بە ژیان، توشیاربوون بە مادەهۆشبەرەكان، تەڵاق، چوونەسەرەوەی تەمەنی هاوسەرگیری و…

ئەو كۆمەڵناسە، سەبارەت بە هۆكاری سەرهەڵدانی قەیرانی لەو چەشنە، دەڵێ: لە ناوچە دواكەوتووەكانی ئێران، گەرچی لاوان لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی زانیاریی و تێگەیشتن، زەرفیەتیان زۆرتر بووە، بەڵام توانای خۆنواندنیان نیە.

بە وتەی “مستەفایی” قەیرانە دەروونیەكان و خەمۆكی هەندێ جار ئەگەری ئەوەی هەیە، ببێتە هۆی سەرهەڵدانی خەسار و دیاردە دزێوە كۆمەڵایەتیەكان.

شایانی باسە، پارێزگاكانی رۆژئاوای ئێران و بەتایبەت پارێزگا كوردنشینەكان، لە ریزی ئەو ناوچەگەلەن، كە بە هۆیكاری جیاجیا بەرەوڕووی خەساری بەرینی كۆمەڵایەتی دەبنەوە و پێویستیان بە پەروەردەی زۆرتر لە بواری زانیاری و تێگەیشتندا هەیە، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارە حكومەتیەكان زۆر بە كەمەرخەمیەوە لەو بابەتە دەڕوانن و هیچ ئاوڕێكی لێ نادەنەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.