چوار شه‌ممه‌ 27 تشرینی دووه‌م 2024

پشتوانیی دەیان ژنە چالاكی كورد لە زیندانیانی سیاسی مانگرتوو

پاش تێپەڕ بوونی 24 رۆژ بەسەر مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ(دەریا) و نالەبار بوونی دۆخی تەندروستی ژمارەیەك لەو زیندانیانە، ٨٥ ژنە چالاكی كورد خوازیاری دەستەبەربوونی داخوازیی زیندانیانی مانگرتووی كورد لەو زیندانەدا بوون.

ئێستاكە 28 زیندانی سیاسی كورد، ماوەی ٢٤ رۆژە لە زیندانی ورمێ بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە تێكەڵكرانیان لەگەڵ زیندانیانی تۆمەتبار بە ماددەی هۆشبەر و تاوانە گشتییەكان و هەروەها راگواستنیان بۆ بەندەكانی دیكەی نێو زیندان، مانیان لە خواردن گرتووە.

زیندانی ورمێ، كە سێیەمین زیندانی گەورەی ئێران دیچتە ئەژمار.، ٤ هەزار زیندانیی تێدا راگیراوەو كە زیاتر لە ٥٠ كەسیان زیندانییانی سیاسیی كورد پێكی دێنن، كە ٢٨ كەس لەو زیندانییە سیاسییە كوردانە، مانیان لە خواردن گرتووە.

ئەو ژنە چالاكانە نامەیەكیان بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسیی كورد لە زیندانی ورمێ واژۆ كردووە، كە هاوپێچ لەگەڵ ناوی ئەو ژنانە لێرەدا بڵاو دەكرێتەوە:

پشتیوانی ژنانی رۆژهەڵات لە زیندانیانی سیاسی و بە تایبەت مانگرتوانی زیندانی ورمێ

ئێمە كۆمەڵێك لە ژنانی رۆژهەڵاتی كوردستان پشتیوانیی خۆمان لە زیندانییانی سیاسیی كورد لە زیندانی ورمێ كە مانیان لە خواردن گرتووە رادەگەیەنین و خوازیاری راگەیشتن بە داواكانیان و بەهرەمەندییان لە گشت ئەو مافانەین وا خوازیارن و هەقی بێ ئەملاو لایانە.

هەر لێرەوە پشتیوانیی خۆمان لە گشت زیندانیانی سیاسیی كورد رادەگەیەنین و پێمانوایە ئازادیخوازی و مافخوازی هیچكات جورم و تاوان نەبووە و نییە، كە ئازادیخوازان و مافخوازانی كوردی بۆ بخرێتە بەندیخانەوە.

ئێمە شانازیتان پێوە دەكەین و خوازیاری ئازادیتانین.

١. فەریدە قوبادی
٢. مەهین شوكروڵڵاپوور
٣. فەرزانە جەلالی
٤. رۆیا تلووعی
٥. شەهلا یارحوسێنی
٦. ناهید موكری
٧. شەهلا دەباغی
٨. ئیلهام چایچی
٩. ژیان خۆش پەیام
١٠. قومری مەعرووفی
١١. شەهلا یار حسەینی
١٢. گولالەی سەمیعی
١٣. پەخشان ئەحمەدی
١٤. سوسەن محەمەدخانی غیاسوەند
١٥. ئەفرین سۆزان
١٦. لیمۆ مەولوودی
١٧. كوێستان فتووحی
١٨. سەبری بەهمەنی
١٩. شەهناز غوڵامی
٢٠. شكۆفە قوبادی
٢١. فەریبا محەمەدی
٢٢. شیلا محەمەدیان
٢٣. ئازەر تاهیر ئابادی
٢٤. رووناك فەدەوی
٢٥. تاهیرە خۆرەمی
٢٦. خەدیجە حەسەن پوور
٢٧. مەهاباد عەزیزی
٢٨. گولبەهار شەریفی
٢٩. گەزیزە باپیری
٣٠. مەران ئەعزەمی
٣١. گەلاوێژ موحەمەدی
٣٢. لەیلا محەمەدی
٣٣. شیوا گەنجی
٣٤. پەخشان عەزیزی
٣٥. پەروانە كەریمی
٣٦. هەلالە رەشیدی
٣٧. رۆزا حسێن پەناهی
٣٨. لەیلا ئەحمەدی
٣٩. چەمەن حەداد
٤٠. مەلەك عەلەم هولی
٤١. شەرارە شەمامی
٤٢. گولالە كەمانگەر
٤٣. رۆژان فەیز
٤٤. رووناك فەرەهمەند
٤٥. رۆژدا كوردستانی
٤٦. مەحبووبە حسەینی
٤٧. مەنیژە میرموكری
٤٨. هەلالە قازی
٤٩. مینا لبادی
٥٠. دلنیا رەحیم زادە
٥١. سیمین نەسرولاهی
٥٢. نەهیە خۆشكەلام
٥٣. سەحەر دیناروەند
٥٤. لانە یارئەحمەدی
٥٥. نیاز مورادی
٥٦. هانا وریا
٥٧. مریەم رەحمانی
٥٨. رووپاك مورادرەسوولی
٥٩. هەلالە بەرزینجی
٦٠. رووناك فەدەوی
٦١. كەژال بلووری
٦٢. كوێستان عومەرزادە
٦٣. ئارێز محەمەدی
٦٤. مریەم سندووسی
٦٥. كوێستان داوودی
٦٦. هەلالە مستەفازادە
٦٧. رۆژین شەریفی
٦٨. ئاڤا ئەنوەری
٦٩. ئەسمەر میعماری
٧٠. سارا پێلتۆنێن
٧١. فەریبا قازی
٧٢. ترووسكە سادقی
٧٣. نەوگول مورادی
٧٤. نێدا شەریفی
٧٥. كەنێرە هەورامی
٧٦. كوێستان محەمەدی
٧٧. پەیمان محەمەدی
٧٨. رانیە عەلی پوور
٧٩. نیگار مورادی
٨٠. چنوور پالانی
٨١. ئارشام مەریوانزادە
٨٢. ئەفسانە هەورامیان
٨٣. پینا هەورامانی
٨٤. نەرمین هەورامیان
٨٥. تووران زەندی

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.