چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

راوكردنی نایاسایی لە لایەن دەست و پەیوەندەكانی كۆماری ئیسلامی لە”پاوە”

راوكردن و كوشتنی گیانلەبەران لە شاخ و چیاكانی ئاوایی “دشە” سەر بە شاری “پاوە” هەڵكەوتوو لە پارێزگای كرماشان، نیگەرانی دانیشتووانی ناوچەكە و بەتایبەت چالاكانی ژینگەپارێزی لێكەوتووەتەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، كەسانێكی چەكدار كە لە لایەن خەڵكی ناوچەكەوە بە بەسیج و دەست و پەیوەندیی كۆماری ئیسلامی ناویان لێ دەبڕێ، دەستیان داوەتە راو كردن لە شاخ و چیاكانی دەوروبەری ئاوایی “دشە” سەر بە شاری “پاوە” لە پارێزگای كرماشان و ئەو بابەتەش ناڕەزایی و نیگەرانی خەڵك و چالاكانی ژینگەپارێزیی بەدوای خۆیدا هێناوە.

هاوڵاتیانی ئەو ئاواییە باس لەوە دەكەن، كە بە هۆی راوكردنی لەرادەبەدەری راوچیانی ئەندامی رێكخراوی بەسیج، سروشتی ناوچەكە تێكچووە و گیانلەبەرانی ئەم ناوچە گەشتیارییە هەڵاتوون، بەڵام ئەو راوچیە حكومەتییانە بە بێ سەرنجدان بە نیگەرانی و ناڕەزایی خەڵك و چالاكان، درێژە بە راوكردن و كوشت و بڕی ئەو گیانلەبەرانە دەدەن.

شایانی باسە، ئێستاكە زۆربەی رووبەری سروشت و ژینگەی كوردستان بەتایبەت لە زنجیرە چیاكانی “زاگرۆس” بە راوكردن، سووتان و كرمۆڵ بوون لە حاڵی لەنێوچووندان و ناوەندە پەیوەندیدارەكانی كۆماری ئیسلامیش بە كەمتەرخەمیەوە لەو بارەتە دەڕوانن.

بە وتەی بەرپرسی پرۆژەی پاراستنی دارستانەكانی “زاگرۆس” لە ماوەی سێ ساڵدا، لە كۆی شەش ملوێن هێكتار رووبەری دارستانەكانی زاگرۆس، یەك ملوێن و ١٣٢ هەزار هیكتاری لەناوچووە و ئەگەر ئەم رەوتەش درێژەی هەبێ، لە داهاتوویەكی نزیكدا دارستانەكانی ناوچەی “زاگرۆس” دەبنە بیابان.
دار بەروو بە یەكێك لە گرینگترین داری ناوچەی “زاگرۆس” دادەندرێت، كە رووبەرێكی زۆری دارستانەكانی ئەو ناوچەیە لەخۆ گرتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.