پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

ناوەندە بەرهەمهێنەرەكانی “كرماشان” كرێكارەكانیان دەر دەكەن

كارخانە و كارگا بەرهەمهێنەرەكانی شارۆچكەیەكی پیشەیی لە شاری “كرماشان” دەستیان كردووە بە دەركردنی كرێكارەكانیان و چەندین مانگە حەقدەستی كرێكارەكانیشیان نادەن.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، 7 كارخانە و كارگەی بەرهەمهێنان لە شارۆچكەی پیشەسازیی “بیستون”ی شاری “كرماشان” بە شێوەی نیوەداخراو چالاكی دەكەن و بە هۆی چوونەسەرەوەی نرخی مەوادی خاو، بەشێكی بەرچاو لە كرێكارەكانی خۆیان دەركردووە و چەندین مانگیشە لە دانی حەقدەست و خزمەتگوزارییەكانی ئەو كرێكارانە خۆ دەبوێرن.

لە زۆربەی ئەو كارخانەگەلە، شیفت و كاتژمێری كار بە ئاستێكی زۆر كەمی كردووە و كرێكاران لە وەرگرتنی حەقدەست و خزمەتگوزارییە دواخراوەكانیان بێبەش كراون.

شایانی باسە، شارۆچكەی پیشەسازیی “بیستون” لە 8 كیلۆمتری شاری كرماشاندایە و نزیكەی 170 هێكتار پانتایی هەیە و یەكێك لە گەورەترین شارۆچكە پیشەییەكانی پارێزگای كرماشان دێتە ئەژمار.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.