شه‌ممه‌ 30 تشرینی دووه‌م 2024

كوژرانی 5 هەزار كەس لە مانگێكدا و 475 هەزار كەس لە ساڵدا

توێژینەوەیەكی نوێی ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ توندوتیژیـیەكانی پەیوەست بە سیاسەت‌و توندڕەوی سەر بە زانكۆی “كینگز” لە لەندەن ڕاپـۆرتێـكی 26 لاپەڕیی لەسەر توێژینەوەكەی بڵاو كردووەتەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە تەنیا لە ماوەی یەك مانگی ڕابردوو زیاتر لە 5 هەزار كەس بەهۆی ئەوانەی بە خۆیان دەڵێن جیهادی كوژراون و زۆربەی زۆری كوژراوەكان كەسانی موسڵمان بوون‌و زیاتر لە نیوەشیان كەسانی مەدەنی بوون.

لە درێژەدا هاتووە: لە ماوەی مانگی نۆامبردا‌ 664 هێرشی توندڕەوە ئیسلامییەكان لە 14 وڵاتی جیهان بووەتە هۆی كوژرانی 5042 كەس‌و نیزیكەی 80%ی ئەو كوژراوانە لە عێراق، سووریە، ئەفغانسـتان‌و نیجیرییە بوون‌و تەنیا داعش لە پشت كوژرانی 2206 كەسی لەوان لە عێراق‌و سووریە.

لە لایەكی دیكەوە، رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندووە، كە لە ساڵی 2012 زۆرتر لە 475 هەزار كەس لە جیهان لەسەر دەستی كەسێكی دیكە كوژراون، بۆیە دوای ئیدز و رووداوی هاتوچۆ و خۆكوشتن، كوشتن بە مەبەستەوە چوارەم هۆكاری مردنی كەسانی تەمەن 15 بۆ 44 ساڵیدایە لە جیهان.

رێكخراوی تەندروستی جیهان لە نوێترین راپۆرتیدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە “سەرەرای كەمبوونەوەی رێژەی كوشتن لە نێوان ساڵانی 2000_2012، دوای نەخۆشی ئیدز و رووداوی هاتوچۆ و خۆكوشتن، مردن لەسەر دەستی كەسێكی دیكە چوارەم هۆكاری مردنی كەسانی تەمەن 15_44 ساڵیدایە لە جیهان، لەودەمەی رێژەی كوشتن لە وڵاتە هەژارەكان بە بەراورد لەگەڵ وڵاتە دەوڵەمەندەكان زۆرترە، بۆیە زۆرترین رووداوی كوشتن لە وڵاتانی ئەمریكای لاتین روویان داوە”.

رێكخراوە نێودەوڵەتییەكە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، كە “رێژەی كوشتن لە كۆڵۆمبیا لە ساڵی 2012 گەیشتووەتە 43.9 لە هەر 100 هەزار كەسێك و لە “ڤێنزوێلا”ش لە هەمان ساڵدا گەیشتووەتە 57.6 لە هەر 100 هەزار كەسدا، هۆكارەكانی كوشتنیش جگە لە هەژاری، بریتین لە زاڵبوونی پیاوسالاری، بڵاوبوونەوەی چەك، بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان و خواردنەوەی مەشرووبە ئەلكولیەكان”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.