پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

كوژرانی 180 ئەندامی گرووپی توندڕەوی “بوكوحەرام”

180ئەندامی گرووپی توندئاژۆی “بوكوحەرام” لە هێرشێكدا كرانە ئامانج و هەموویان كوژران.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی “شیننهوا” لە وڵاتی چین، پاش هێرشی هێزە ئەمنیەتیەكانی وڵاتی “كامرون” لە ئاكامدا 180 چەكداری گرووپی توندڕەوی بوكوحەرام كە پشتیوانی خۆیان لە گرووپی داعش دەربڕیبوو، كرانە ئامانج و كوژران.

دەوترێ 400 ئەندامی گرووپی توندڕەوی بوكوحەرام رۆژی پێنجشەممەی رابردوو كاتژمێر 8ی شەو، لە شاری “ئامچید” لە ناوچەی باكوور و سنووری نێوان وڵاتانی “نیجریە_كامرون” هێرشیان كردووەتە سەر هێزە ئەمنیەتیەكان.

دەوترێ لەو تێهەڵچوونەدا هێزە ئەمنیەتیەكان هیچ خەسارێكیان بەر نەكەوتووە، بەڵام توانیویانە 180 چەكداری بوكوحەرام بكوژن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.