منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵ خەڵکی شاری بۆکان کە چەند ڕۆژلەوە پێش لە لایەن زڕدایکییەوە ئەشکەنجە درابوو و تووشی مەرگی مێشکی ببوو، گیانی لە دەستدا.
زۆرتر بخوێنەوە »هەواڵ
گیانی لەدەستدانی زیندانیەکی کورد لە زیندانی قەزەڵحسار
هاوڵاتیەکی کوردی یارسانی کە لە زیندانی قەزەڵحساری شاری کەرەج بەندکرابوو لە زیندانی ئەو شارە، گیانی لە دەست دا.
زۆرتر بخوێنەوە »خامنەیی: دەستبەجێ تێکدەرانی بازار سزا بدەن
عەلی خامنەیی، لە نامەیەکدا بۆ سادق لاریجانی سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێران، فەرمانی داوە لێژنەیەک پێک بهێندرێت و دەستبەجێ تێکدەرانی بازار سزا بدرێت.
زۆرتر بخوێنەوە »بەردەوامی ناڕەزایەتیەکان و مانگرتنەکان لە پەیتەختی ئێران
لە درێژەی ناڕەزایەتی و مانگرتنە گشتیەکانی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران بە هۆی گرانی لەڕابەدەر، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ گەلاوێژ بەشێکی دیکە لە دوکاندارانی بازاڕی پێڵاوفرۆشی پەیتەختی ئێران،دووکانەکانیان داخست و مانانیان گرت ،هەروەها بە دژی دەسڵاتدارانی حکومەت و ڕژیم دروشمیاندا.
زۆرتر بخوێنەوە »دەستبەسەرکردنی ١٢ کۆڵبەر لە شاری سەردەشت
١٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی شاری سەردەشت ، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێرانەوە، دەستبەسەر کران.
زۆرتر بخوێنەوە »ڕاپۆرتری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نەتەیەکگرتووەکان خوازیاری سەردانیکردنی لە ئێرانە
جاوید رەحمان،ڕاپۆرتری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان،سەبارەت بە کار و باری مافی مرۆڤ لە ئێران ،داوای سەردانی کردنی لە ئێرانی کرد.
زۆرتر بخوێنەوە »لە دوایی ٣٠ ساڵ ئێران داوای قەرەبووی شەڕی ٨ ساڵە لەعێراق دەکات
دوای ئهوهی عێراق پابهندبوونی خۆی بهرامبهر به سزاكانی ئهمریكا بۆ سهر ئێران راگهیاند، جێگری سهرۆك كۆماری ئێران داوای قهرهبووی شهڕی ٨ ساڵه له عێراق دهكات.
زۆرتر بخوێنەوە »میلیتاریزە کردنی شاری مەریوان لە لایەن سپای پاسدارانی ڕژیمەوە
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سپای پاسدارنی ڕژیم هێزێکی زۆری بە چەک چوڵەوە لە شاری مەریوان و دوەروبەری ئەو شارە جێگیر کردووە.
زۆرتر بخوێنەوە »دروشمی مەرگ بۆ دێکتاتۆر لە یاریگای ئازادی شاری تاران
دەستبەسەر کردنی ژنە چالاکێکی مەدەنی لە شاری سنە
هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە چالاکێکی مەدەنی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کرد.
زۆرتر بخوێنەوە »لێبوردنی نێودەوڵەتی:ئێران دەبێت خۆپێشاندەرە گیراوەكان ئازاد بكات
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە ڕژیمی ئێران كرد کە سەرجەم ئەو كەسانەی کە لە خۆپێشاندانەكانی ئەمدواییانەی شارەکانی ئێران گیراون، پێویستە بە زووترین کات ئازاد بكرێن.
زۆرتر بخوێنەوە »ڕێگری کردن لە ئازاد بوونی چالاکانی مەدەنی کورد لە کرماشان
لە دوایی ۳۳ رۆژ لە دەستبەسەر بونی چالاکانی کورد لە کرماشان و لۆڕستان، بڕیاردەری گشتی ڕژیمی ئێران لە شاری کرماشان،ڕێگری لە ئازاد بونی کاتی دەستبەسەرکراوان کرد.
زۆرتر بخوێنەوە »دەستگیری هاوڵاتیان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
دوو هاوڵاتی کورد خەلکی کامیاران لە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری پاوە دەستبەسەر کراون.
زۆرتر بخوێنەوە »عهبادى پابهندى سزادانى ئێران دەبێت
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی دەستپێكردنی گەماروە نوێیەکانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران وتی، لەگەڵ سزاكانی ئەمەریكا دژی ئێران نییە، بەڵام لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییەكانی عێراق پێڕەوی لە سیاسەتی ئەمەریكا دەكات.
زۆرتر بخوێنەوە »کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەوانی شاری سەدردەشت
کرێکارانی شارەوانی شاری سەردەشت لە بەر پێنەدانی حەقدەستاکانیان کۆبونەوەی ناڕەزایەتیان پێک هێنا.
زۆرتر بخوێنەوە »تۆپ باران کردنی ناوچە شاخاویەکانی دەوروبەری شاری سنە
ڕۆژی سێ شەممە ١٦ی گەلاوێژ تێهەڵچوونێک لە ئاوایی نەوەڕە سەر بە شاری سنە لە نێوان گروپێکی چەکدار و هێزەکانی سپای ڕژیم هاتە ئاراوە.
زۆرتر بخوێنەوە »