شه‌ممه‌ 20 تشرینی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەوانی شاری سەدردەشت

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەوانی شاری سەدردەشت

کرێکارانی شارەوانی شاری سەردەشت لە بەر پێنەدانی حەقدەستاکانیان کۆبونەوەی ناڕەزایەتیان  پێک هێنا.

ڕۆژی چوارشەممە ۱۷ی گەلاوێژ کرێکارانی شارەوانی شاری سەردەشت دژ بە دواکەوتنی حەقدەست و نەدانی پارەی بیمە، دەستیان لەکارەکانیان کێشا و کۆبونەوەی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست:ئەو کرێکارانە بە هۆی وەرنەگرتی موچەی دواکەوتوویان، ناتوانن بژێوی ژیانی خۆیان دابین بکەن. ئەم کرێکارانە داوای ماف و حەقدەستی دواکەوتووی خۆیان کردووە،  هەروەها رایان گەیاندووە لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی داخوازیەکانیان و بەڵێنەکانی شارەوانی ئەو شارە، نەدانی پارەی بیمە کە مافی یاسایی خۆیانە و شارەوانی سەردەشت بە بێ کوشتنی کات پارەی بیمەکانیان نەداتە ئیدارەی بیمە، درێژە بە مانگرتن و ناڕەزایەتیەکان ئەدەن..

نەدانی حەقدەستی کرێکاران لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتێکدایە کە رۆژ لەدوای رۆژ نرخیپێداویستیەکان لە گران بوندایە و ژیان بۆخەڵک دژوارتر بووە..

 

بابەتی هاوپۆل

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان لە سەر مانگرتنی مامۆستایان

راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان.