دوو شه‌ممه‌ 11 تشرینی دووه‌م 2024

لە دوایی ٣٠ ساڵ ئێران داوای قەرەبووی شەڕی ٨ ساڵە لەعێراق دەکات

دوای ئه‌وه‌ی عێراق پابه‌ندبوونی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران راگه‌یاند، جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران داوای قه‌ره‌بووی شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ له‌ عێراق ده‌كات‌.

داواکاری جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران و بەرپرسی ژینگەی ئێران له‌ دوای تویتێكی مه‌حموود سادقی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شورای ئێران دێت، وه‌ك ئەوەی له‌ ماده‌ی ٦ی بڕیاری ژماره‌ ٥٩٨ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیداهاتووە كه‌ ده‌بێت به‌غدا ١١ ملیار دۆلار، وه‌ك قه‌ره‌بووی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌، له‌ جێی ئه‌وخەسارانەی کە به‌ر ئێران كه‌وتووە، بداته‌وه‌ ئێران.

هەروەهاوەها جێگری سەرۆکی ڕژیم “مه‌عسوومه‌ ئیبتیكار”، له‌ تویتێکدا، داوای ئه‌و خەسارە ژینگه‌ییانه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ هۆی شه‌ڕی عێراق و كوه‌یت بەر ئێران كه‌وتووه‌.

له‌ یه‌كه‌م وه‌ڵامیشدا، فایه‌ق شێخ عه‌لی، په‌رله‌مانتاری عێراق ڕایگەیاند، ئێرانی بۆ هێنانی قاعیده‌ بۆ عێراق تۆمه‌تبار کردکە له‌ دوای ساڵی ٢٠٠٣  دەستی پێکردووە و به‌هۆیه‌وه‌ یه‌ك ملیۆن عێراقی كوژراون، هاوكات داوای بڕی ١١ ملیار دۆلار ده‌كات وه‌ك قه‌ره‌بووی زیانەکان.

پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، حكوومه‌ته‌كه‌ی پشتگیری سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران ناكات و به‌ هه‌ڵه‌ی ستراتیژی ناوی لێبرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رایگه‌یاندووه‌ ناچاره‌ بە بۆنەی دواڕۆژی وڵاتەکەی بە گەماروەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران پابه‌ند بێت.

لە دوایی ساڵی ٢٠٠٣ی زایینی ڕژیمی ئێران بەرەوام بۆ پەر پێدان بە ئایینی شێعە و هەوڵە تیروریستیەکانی و پەروەردە کردنی تیروریسم لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.بە تایبەت لە عێراق و سووریا، پارە و داهاتی ئێرانی خەرجی ئەم کارانە کردووە و بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆی هەموو هەوڵی خۆی خستۆتە گەڕ و داوایی پارە و قەرەبوونەوەی لە عێراق نەکردووە؟ئێستا کە بە هۆی گەماروە ئابووریەکانی ئەمریکاوە،بەرژەوەندیەکانی لەمەترسیدایە دەیەوێت بەم جۆرە قرەبووی بکاتەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …