پێنج شه‌ممه‌ 18 تشرینی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / ئێران / ڕاپۆرتری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نەتەیەکگرتووەکان خوازیاری سەردانیکردنی لە ئێرانە

ڕاپۆرتری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نەتەیەکگرتووەکان خوازیاری سەردانیکردنی لە ئێرانە

جاوید رەحمان،ڕاپۆرتری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان،سەبارەت بە کار و باری مافی مرۆڤ لە ئێران ،داوای سەردانی کردنی لە ئێرانی کرد.

 

ناوبراو ڕۆژی هەینی ١٩ی گەلاوێژ ڕایگەیاند کە هاوکات لە گەڵ دەست بە کاربوونی لەو ڕێکخراوەیە،لە تەڵەبێکی نووسراوە داوای لە بەرپرسانی ڕژیمی ئێران کردووە،بە بۆنەی زانیاری زیاترلە بارو دۆخی مافی مرۆڤ لە وڵاتە سەردانی ئێران بکات.

ئەم داواکاریە لە حاڵێکدایە کە پێشتر ڕژیمی ئێران پێش بە هاتنی ڕاپۆرتنێرانی ئەو ڕێکخراوەیە گرتووە نەیهێشتوو سەردانی ئێران بکەن و داواکاریەکانیانی ڕەت کردەتەوە.

جاوید ڕەحمان،یەک مانگ پێش بوو بە جێگری عاسمە جەهانگیری کە لەمانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد.ناوبراو بە هیوای ئەوەدایە کە بتوانێت لە گەڵ بەرپرسانی ڕژیم دانوستان و گفتوگۆ بکات.

ڕاپۆرتێرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم ساڵانەی دووایە بەر دەوام لە هەوڵی ئەوەدا بوونە کە ڕاپۆرتێکی شیاو لە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە ئێران و هەروەها ئاماری ئیعدامەکان وئازادیە مەدەنیەکان و ڕۆژنامەوانان و پێشێل کردنی مافی زیندانیان،چالاکانی مەدەنی وسیاسی ،کەمینە نەتەوەکان و ئایینیەکان و ژنان، کە سەرکیترین پێشێلکاریەکانە لە ئێران، پێک بێنن، بەڵام بە هۆی بەرگری کردنیان لە لایەن دەسەڵاتدارانی ڕژیمەوە نەیانتونیە.

بەرپرسانی ڕژیمی ئێران لە گەڵ دیاری کردنی جاوید ڕەحمان وەکوو ڕاپۆرتێری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕخنەی گرتووە و وتوویانە هیچ هاوکاریکیان لە گەڵ ناکەین.

 

بابەتی هاوپۆل

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان لە سەر مانگرتنی مامۆستایان

راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان.