پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

لێبوردنی نێودەوڵەتی:ئێران دەبێت خۆپێشاندەرە گیراوەكان ئازاد بكات

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە ڕژیمی ئێران كرد کە سەرجەم ئەو كەسانەی کە لە خۆپێشاندانەكانی ئەمدواییانەی شارەکانی ئێران گیراون، پێویستە بە زووترین کات ئازاد بكرێن.

هەروەها ئەو ڕێکخراوە داوای  لێكۆڵینەوەی بێلایەنە لە كوشتنی خۆپێشاندەرێک بكرێت كە لە خۆپێشاندانەكانی چەند شەوی ڕابردووی شاری كەرەج گیانی لە دەستدا.

جێێ ئاماژەیە لە ماوەی رابردوو دوای دابەزینی نرخی ڕیاڵ بەرانبەر بە دۆلاری ئەمەریكا، لە شارەکانی ئێران خۆپێشاندان دژ بە گرانی و بێکاری و گەندەڵی بەرپرسانی حکومەت بەڕێوە چوو. خۆپێشاندەران بە دروشمی گۆڕینی سیستەمی سیاسیی ئێران هاتنە سەر شەقامەکان و هێزەکانی ڕژیمیش بە گازی فرمێسكڕێژ و تەنانەت لێدان و كوتان رووبەڕووی خۆپێشاندەران بوونەوە کە کوژران بریندار لێکەوتەوە.لە ئەنجامی ئەو خۆپێشاندانانە بە سەدان كەس گیراون و لەزیندانەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێران لە ژێر لێكۆڵینەوە و ئەشكەنجەدان.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …