سێ شه‌ممه‌ 21 ئاب 2018
ماڵەوە / ئێران / دروشمی مەرگ بۆ دێکتاتۆر لە یاریگای ئازادی شاری تاران

دروشمی مەرگ بۆ دێکتاتۆر لە یاریگای ئازادی شاری تاران

ڕۆژی هەینی ١٩ی گەلاوێژ لە یاریگای ئازادی شاری تاران یاری تۆپی پێ لە نێوان دوو تیمی “تراکتورسازی شاری تەورێز”و”ئیستقلالی شاری تاران” لەکاتێک کە کەش و هەوایەکی زۆر ئەمنیەتی ولە گەڵ هاوردنی زرێپۆش و گاردی ویژە بۆ نێو یاریگا بە رێو چوو،هەروەوها  تێکهەڵچوون لە نێوان پارێزدارانی تیمی تراکتۆر سازی و هێزە ئینتیزامیەکانی ڕژیم هاتە ئاراوە.

لە کاتی بەەڕێوە چوونی ئەم یاریە،لە لایەن سەیرکەرانی نێو وەرزشگاکەوە دروشمی مەرگ بۆ دیکتاتۆر دەوترا،هەر بەم هۆیەشەو ناوەندی دەنگ و ڕەنگی فەرمی ئێران دەنگی یاریەکەی لە بڵاوکردنەوەی ڕاستە وخۆ داخستەبوو..

بە پێی ڤیدۆە بڵاوکراوەکان لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان،خەڵک لە نێو وەرزشگاکەدا دروشمی “رژیم صهیونیستی، همینه، همینه”، و “توپ تانک فشفشه، آخوند باید گم بشه”دەوتەوە.هەر لەم کاتەدا تلەڤزیۆنی فەرمی ڕژیم فیلیمی ئەو یاریەی بە بێدەنگ بڵاو دەکردەوە و ڕاشیگەیاندکە بە بۆنەی دەنگی بەرزی شەیپوورەکان خەڵک ناتوانن دەنگی نێو یاریگاکە ببیسن.

تێکهەڵچوون لە نێوان پارێزدارانی دوو تیمەکە لە گەڵ هێزەکانی “ئینتیزامی و یگانی ویژە” لە دەرەوەی یاریگاکەشدا ڕوویدا کە چەند کەس بریندار بوون و چەند کەسیتریش دەستبەسەر کران.بە پێی ڕاپۆرتەکان ڕێژەیەکی زور لە پارێزدارانی تیمی “تراکتور سازی”بریندار بوون و دەستبەسەر کراون.

یاری نێوان دوو تیمی ئیستقلالی تاران و تراکتور سازی تەورێز ڕۆژی هەینی سەعاتی ٨،٣٠ بە کاتی تاران بە رێو چوو،کە لە لایەن بەڕێوبەرانی یاریگا،کەمترین شوێنیان بۆ پارێزدارانی تیمی “تراکتورسازی”تەرخان کردەبوو،هەر ئەمەش بوو بە یەکێک لە هۆکاری تێکهەڵچوونەکانیان لە گەڵ هێزە ئینتیزامیەکان.

ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی گەلاوێژ یاری تۆپی پێ لە نێوان تیمی “ئیستقلالی خوزستان و پرسپولیسی تاران”لە بارودۆخێکی ئەمنیەتی قورس بەڕێو چوو،کە لەو یاریەش تێکهەڵچوون لە نێوان پارێزداران و هێزە ئەمنیەتیەکان ڕوویدا و بەو هۆیەوە چەند کەس بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

 

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

کوژران بریندار بوونی ٣ هاوڵاتی کورد لە کرماشان

هێزەکانی ئینتیزامی ڕژیم لە شاری کرماشان تەقەیان لە ماشینێکی هاوڵاتی کرد و لە ئاکامدا کەسێک …