چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

دەستبەسەر کردنی ژنە چالاکێکی مەدەنی لە شاری سنە

 هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە چالاکێکی مەدەنی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست: ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی گەلاوێژ، چالاکێکی مەدنی کورد خەڵکی شاری سنەر بە ناوی “سەحەر کازمی” لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لەو شارە دەستبەسەر کرا.

هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێڕش دەکەنە سەر ماڵی ناوبراو و لە دوایی پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراو دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاری دەبەن.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو؛ ئەم ژنە چالاکە مەدنیە بە تاوانی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی دەستگیر کراوە.

هەروەها ناوبراو لە ماوەی دوو ساڵی رابردووشدا، چەند جار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراوە و لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەی لێکراوە.

جێگای ئاماژەیە کە،مانگی خەزەڵوەری ساڵی٩٦ی هەتاوی، هاوژینی ئەم ژنە چالاکە مەدەنیە بە ناوی مادێح فەتحی لە لایەن ‌هێزە ئەمنیەتیەکانی شاری سنە دەستگیر و  سێ مانگ لە ژووری تاکەکەسی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنەدا بووە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …