حەسەن روحانى وتی؛ ئەمریکا توانای ئەوەى نییە هێرش بکاتە سەر ئێران، چۆن دەزانێت هێزى سەربازیمان هەیە.
زۆرتر بخوێنەوە »هەواڵ
كۆمپانیای نەوتی تۆتاڵی فەڕەنسا لە ئێران كشایەوە
دوای ئەوەی ئەمەریكا سزاكانی بەسەر ئێرانداسەپاندەوە وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، كۆمپانیای نەوتی تۆتالی فەڕەنسا بە فەرمی لە پـرۆژەیەكی چەند ملیار دۆلاری وڵاتەكەی كشاوەتەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »محەمەد جەواد زەریف؛ بیرکردنەوەم لەبارەی ئەمریکاوە هەڵە بوو
وەزیری دەرەوەی ڕژیم لە لێدوانێکدا دانی بەوەدا نا لەبارەیئەمریکا و جۆری ڕوانینیان بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی وسزای ئەوە وڵاتە بۆ سەر ئێران، هەڵەی کردووە.
زۆرتر بخوێنەوە »خۆکوژی ٥ زیندانی لە زیندانی ناوەندی شاری سنە
رۆژی ٢٧ی گەلاوێژی،٥ کەس لە زیندانییەکانی زیندانی ناوەندی شاری سنە بە شێوەی هاوئاهەنگ بە خواردنی حەب و هەڵواسینی خۆیان دەستیان دایە خۆکوژی.
زۆرتر بخوێنەوە »ناڕەزایەتی خەڵکی مەریوان و ئاگردانی زبڵەکانیان لە بەرانبەر شارەداریی مەریوان
هاوڵاتیانی شاری مەریوان، بە هۆی خاوێن نەکردن ولانەبردنی زبڵەکانی ئەو شارە لە لایەن شارەداریەوە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دربڕین زبڵەکانیان خستە نێو ئیدارەی شارەداریی وئاگریان تێبەردا.
زۆرتر بخوێنەوە »وەگەڕ خستنی دۆسیەی ئەندامانی حیزبە کوردیەکان
حوکمی وەگەڕ خستنی دۆسیەی ئەندامانی حیزبە کوردیە کانی ئۆپۆزسیۆنی ڕژیمی ئێران لە لایەن دادستانی شاری سەقزەوە دەرکرا.
زۆرتر بخوێنەوە »شاعر و نووسەری خەڵکی مەریوان حوکمی زیندانی بەسەردا سەپا
نووسەر و شاعیرێکی کورد بە ناوی ئارام فەتحی خەڵکی شاری مەریوان لە دوو حوکمی جیادا سەرجەم حوکمی ٣ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.
زۆرتر بخوێنەوە »فتوای جیهادی خومەینی دژ بە گەلی کورد
٣٩ ساڵ پێش لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا،خومەینی کە تازە بە دەسەڵات گەیشتەبوو فتوای جیهادی دژ بە گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەرکرد.
زۆرتر بخوێنەوە »ڕژیمی ئێران؛ ئەولەویەتمان بەرنامەی مووشەکیە
وەزیری بەرگریی ئێران، لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران، جەختی لەسەر پەرەپێدان بە بەرەنامەی مووشەکی کردەوە و وتی یەکەم ئەولەویەتی ڕژیمی ئێران بەرنامەی مووشەکیە و بەمزوانە فڕۆکەیەکی جەنگیی نوێش ڕونوێنی دەکەین.
زۆرتر بخوێنەوە »پەیامی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٨ی گەلاوێژ
لە یادی ٣٩ساڵەی فەرمانی جیهادی خومەینی دژ بە خەڵکی کوردستان
زۆرتر بخوێنەوە »خۆکوژی ٣ مێرمنداڵ لە ماوەی یەک حەفتەدا
٣ مێرمنداڵی کورد، خەڵکی شارەەکانی سەردەشت،مەریوان ، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
زۆرتر بخوێنەوە »ورزشوانی سەقزی میداڵی زێڕی پێشکەش بە گەلی کورد کرد
لە درێژەی سەرکەوتنی وەرزشوانانی کورد، سێ وەرزشوانی کورد میداڵی زێڕ و حوکمی قارەمانیان بە دەست هێناو هەروەها وەرزشوانێکی خەڵکی شاری سەقز میداڵە زێڕەکەی خۆی پێشکەش بە گەلی کورد کرد.
زۆرتر بخوێنەوە »کچێکی بۆکانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا
بە پێی هەواڵێ گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ رۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژ، کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی شاری بۆکان، لە مەیدانی فەلەستینی ئەو شارە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە، بەڵام بە هەوڵ و زوو فریاکەوتنی خەڵک، توانیان ئاگرەکە بکوژێنەوە و بیگەینە نەخۆشخانەی ئەو شارە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کچە بە هۆی کێشەی بنەماڵەیەوە لە بەر چاوی خەڵکەوە دەستی داوەتە خۆسووتاندن، …
زۆرتر بخوێنەوە »دەستبەسەر کردنی هاوڵاتیەک خەڵکی شاری شنۆ
لە درێژەی دەستبەسەر کردنی ئەم دواییانەی هاوڵاتیانی کورد، هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لەو شارە دەستبەسەر کرا.
زۆرتر بخوێنەوە »خۆکوژی دوو کەس لە شارەکانی مەریوان و سەردەشت
لاوێکی تەمەن ٣١ ساڵ خەڵکی شاری نەوسوود و دانیشتووی شاری مەریوان،هەروەها مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی شاری سەردەشت کۆتایان بە ژیانی خۆیان هێنا.
زۆرتر بخوێنەوە »گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێکی کورد لە سەردەشت
رۆژی سێشەممە کۆڵبەرێکی خەڵکی مەهاباد لە سنوورەکانی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانی لە دەستدا.
زۆرتر بخوێنەوە »