سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

محەمەد جەواد زەریف؛ بیرکردنەوەم لەبارەی ئەمریکاوە هەڵە بوو

وەزیری دەرەوەی ڕژیم لە لێدوانێکدا دانی بەوەدا نا لەبارەیئەمریکا و جۆری ڕوانینیان بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی وسزای ئەوە وڵاتە بۆ سەر ئێران، هەڵەی کردووە.

وەزیری دەرەوەی ڕژیمی  ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنی (CNN) جارێکی دیکە دووپاتی کردەوە کە ئەمریکا بە سیاسەتی گەمارۆ تووش بووە و ڕای گەیاند پێم وا بوو ئەمریکا فێر بووە کە گەمارۆی سەر ئێران دژواری بەدواوە دەبێت، بەڵام وا دەرنەچوو. زەریف ڕاشکاوانە ئاشکرای کرد،بەداخەوە لەمبارەوە هەڵەم کردووە.

ئەم وتانەی وەزیری دەرەوەی ڕژیم لە کاتێکدایە کەلە چەند ڕۆژی ڕابردووش عەلی خامنەیی، ڕای گەیاندبوو لەبارەی ڕێگەدان بە وەزیری دەرەوە کە لەگەڵ ئەمریکا دانوستان بکا، هەڵەی کردووە.

خامنەیی لە دوایین هەڵوێستی خۆیدا وتی دانوستان لەگەڵ ئەمریکای ڕەت کردەوە و هەروەها وتی لە هەلومەرجی ئێستا ئەو کارە قەدەغە دەکات: نە دانوستان دەکەین و نە خوازیاری شەڕین.

لە دوایی هاتنە سر کاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا”دۆناڵد ترامپ”و سەپاندنی سزا نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و خراپ بوونی باری ئابووری ئێران و سەرهەڵدانی ناڕەزاییەتیەکانی خەڵک، ئێستا بەر پرسانی ڕژیمی ئێران،یەک لە دوای یەک دان بە هەڵە کردنەکانیان دەنێن و یەکتر تاوانبار دەکەن،کە چی توانباری سەرەکی هەر خۆیانن و دەیانەوێت بەو وتانە خۆیان لە چاو ناڕەزایەتی خەڵک درباز بکەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …