سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

خۆکوژی ٥ زیندانی لە زیندانی ناوەندی شاری سنە

رۆژی ٢٧ی گەلاوێژی،٥ کەس لە زیندانییەکانی زیندانی ناوەندی شاری سنە بە شێوەی هاوئاهەنگ بە خواردنی حەب و هەڵواسینی خۆیان دەستیان دایە خۆکوژی.

 

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ ئەم پێنج زیندانییە کە لەبەندەکانی ٣ و ٦ی زیندانی شاری سنەدا بوون، بە خواردنی حەب و خۆ هەڵواسین دەستیان داوەتە خۆکوژی و کە یەکێک لە زیندانییەکان بە ناوی  “ئێقباڵ خوسرەوی” ٣٦ ساڵ تەمەن لە بەندی ٦ بە هۆی خواردنی حەب تووشی وەستانی دڵ هات و گیانی لە دەستدا.

ئەم کەسە بە تاوانی بازرگانی کردن بە ماددەهۆشبەرەکانەوە لە زیندان بوو و سزای ٨ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو.

٤ کەسیتر کە دەستیان دابووە خۆکوژی، لە مەرگ ڕزگاریان بوو ٣ کەسیان لە درمانگای زیندان دەرمان کران و یەک کەسیتریان بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان ڕەوانە کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو؛ هۆکاری ئەم کارەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە دادوەر و بەرپرسی زیندان و پاسەوانەکانی ئەو زیندانە لەگەڵ زیندانییەکان و بنەماڵەکانیان کردەوەی باشیان نەبووە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …