یه‌ك شه‌ممه‌ 5 نیسان 2020
ماڵەوە / کوردستان / کچێکی بۆکانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

کچێکی بۆکانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

بە پێی هەواڵێ گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ رۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژ، کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی شاری بۆکان، لە مەیدانی فەلەستینی ئەو شارە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە، بەڵام بە هەوڵ و زوو فریاکەوتنی خەڵک، توانیان ئاگرەکە بکوژێنەوە و بیگەینە نەخۆشخانەی ئەو شارە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کچە بە هۆی کێشەی بنەماڵەیەوە لە بەر چاوی خەڵکەوە دەستی داوەتە خۆسووتاندن، ئەو کچە ٢٠ ساڵانە دەست و سەرو چاوی سووتاوەو و ئێستا لە نەخۆشخانەی ئەو شارە لە ژێر چاودێری پزیشکدایە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

لاوێکی بەندکراوی مەھابادی لە ژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەستدا

لاوێکی کوردی خەڵکی شاری مەھاباد، لە ژێر ئەشکەنجەی ھێزەکانی رژیم گیانی لەدەستدا. دانیال زەینۆلعابدینی لاوێکی …