چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

خۆکوژی دوو کەس لە شارەکانی مەریوان و سەردەشت

لاوێکی تەمەن ٣١ ساڵ خەڵکی شاری نەوسوود و دانیشتووی شاری مەریوان،هەروەها مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی شاری سەردەشت کۆتایان بە ژیانی خۆیان هێنا. 

ڕۆژی ٢٣ی گەلاوێژ،لاوێکی خەڵکی نەوسوود، دانیشتووی شاری مەریوان بە ناوی پووریا لهۆنی بە هۆی کێشەی بێکاری و هەژاری و هەروەها کچێکی مێرمنداڵ بە ناوی “مەهشا زەکی” تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆی کێشەی بنە ماڵییەوە، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئاماری خۆکوژییەکان لە شارەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان،ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زۆرتر بووە و هۆکارەکەشی زیاتر بۆ کێشەی بێکاری و هەژاری بنەماڵەکان دەگەڕێتەوە. داخرانی زۆربەی یەکە پیشەییەکان و کۆتایی هێنان بە وەبەرهێنان لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، لە هۆکارە سەرەکییەکانی دروست بوونی قەیرانی ئابووری و نەمانی هەلی کار لە ئێران و بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گوشاری زۆرتری دەسەڵاتدارانی ڕژیم بۆ سەر کوردستان، بوەتە هۆی ئەوەی کە کەسەکان لە بێ هیوای بە داهاتوو پەنا بۆ خۆکوژی ببەن.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …