سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

ناڕەزایەتی خەڵکی مەریوان و ئاگردانی زبڵەکانیان لە بەرانبەر شارەداریی مەریوان

هاوڵاتیانی شاری مەریوان، بە هۆی خاوێن نەکردن ولانەبردنی زبڵەکانی ئەو شارە لە لایەن شارەداریەوە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دربڕین زبڵەکانیان خستە نێو ئیدارەی شارەداریی وئاگریان تێبەردا.


شەوی ٢٩ی گەلاوێژ، هاوڵاتیانی شاری مەریوان زبڵی ماڵەکانیان لە بەردەم ئیدارەی شارەداریی شاری مەریوان کۆ کردەوە و ئاگریان تێبەردا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زادرۆس پۆست؛ ناڕەزایەتیی خەڵکی شاری مەریوان، لەوە سەرچاوەی گرتووە، کە شارەداریی ئەو شارە ماوەیەکە زبڵەکانی نێو ئەو شارەی کۆنەکردووەتەوە و هەر ئەمەش  بۆ بە هۆی ناڕەزایەتیدەربڕینی خەڵکی ئەو شارە.

لە دوای ئەوەی کە خەڵکی ئاوایی”ئەسراوا” ناڕەزایەتیان بە کۆکردنەوەی زبڵکانی شاری مەریوان لە نزیک ئەو ئاواییە  دەر بڕی و ئیزنیان بە شارەداری نەدا ، ماوەی چەند ڕۆژە شارەداریی زبڵەکان لە ناو شاردا کۆ ناکاتەوە.

کۆنەکردنەوەی زبڵەکان لە نێو شاردا، فەزایی شاری مەریوانی ناشیرین کردووە و ئەمەش بووتە هۆی ناڕەزایەتی و تووڕەبوونی خەڵک و لە بەردەم بینای شارەداری ئەو شارە کۆ کردووە و ئاگریان تێبەرداوە.

هەروەها سەرەڕای بەڵێنەکانی شارەداری ئەو شارە، بە خەڵک بۆ کۆکردنەوەی زبڵەکان،ئەو بەڵێنانە جێبەجێ نەکراوە و خەڵک ناڕەزایەتییان دەربڕی و گوێیان بە بەڵێنەکانی ئەو بەرپرسە حکومیە نەدا.

خەڵکی ناڕازی شاری مەریوان، خوازیاری دەست لە کارکشانەوەی شارەدار و شورای شاری مەریوان بوون.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …