دوو شه‌ممه‌ 4 تشرینی دووه‌م 2024

روحانى: ئەمریکا ناتوانێت هێرش بکاتە سەر ئێران

حەسەن روحانى وتی؛ ئەمریکا توانای ئەوەى نییە هێرش بکاتە سەر ئێران، چۆن دەزانێت هێزى سەربازیمان هەیە.

له‌ وتارێكیدا كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناساندنی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی “كه‌وسه‌ر” له‌ تاران پایته‌ختی ئێران ، روحانی باسی له‌ سزاكانی ئه‌مریكا و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و وڵاتانی دراوسێدا كرد

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، حەسەن رۆحانى سەرۆک کۆمارى ڕژیمی ئێران لە وتارێکدا لەبارەى ئەگەرى هێرشکردنە سەر وڵاتەکەى لەلایەن ئەمریکاوە وتى: بۆچى ئەمریکا هێرش ناکاتە سەرمان؟ لەبەر ئەوەی  هێزی نیزامیمان هەیە و ئەوان کاردانەوە و باجى ئەوە باش دەزانن.

هەروەها جەختى کردەوە کە ئەمریکا توانای ئەوەى نییە هێرش بکاتە سەر ئێران، چۆن ئاگادارى ئاستى هێز و تواناى سەربازیى ئێران دەزانن هەنگاوێکى لەو شێوەیە کاردانەوەى دەبێت و زۆر لەسەریان دەکەوێت و بە قورسى باجەکەى دەدەن.

هەروەها حه‌سه‌ن روحانی باسی ئەوەی کرد  كه‌ توركیا و ئێران وه‌ك وڵاتانی دراوسێ و دۆست ده‌توانن له‌بواری پیشه‌سازی به‌رگریدا هاوکاری بكه‌ن و فڕۆكه‌ی جه‌نگیی به‌رهه‌م بهێنن.

ڕوحانی باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ وەک تورکیا و پاکستان كار بكه‌ن له‌توانایاندایه‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی به‌رهه‌م بێنن و زیاتریش بكه‌ن.هەروەها روحانی ره‌خنه‌ی له‌ سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر توركیا گرت و، دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ لە هاوكاری زیاتردایه‌.

هاوکات دەسەڵاتدارانى ئەمەریکا چەند جار   هەڕەشەیان لە رژێم و دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە کردوە، لە بەرامبەردا بەرپرسانى سەربازى ڕژیمی ئێران وەڵامى توندیان داوەتەوە تەنانەت لە لێدوانێکدا قاسم سولەیمانى ئاماژەى بەوەکرد با ئەمەریکا هەڕەشە لە روحانى نەکات و لەوى بکەن بۆئەوەى وەڵامیان بداتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە دواى راگەیاندنى کشانەوەى ئەمەریکا لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەى ئێران پەیوەندیى نێوان هەردو وڵاتە بەرەو ئاڵۆزى رۆیشت و دواتر سەرۆک کۆماری ئەمریکا”ترامپ” سزاکانى بەسەر ئیراندا سەپاندەوە و هەروەها هەڕەشەى لەو وڵات و کۆمپانیا گەورانەش کرد لە ئەگەرى هاوکاریکردنیان لە گەڵ ئێران و پابەند نەبون بە سزاکان، ئەوانیش ڕوبەڕوی سزا دەبنەوە، بەو هۆیەوە بەشێک لە کۆمپانیا گەورەکانی جیهان کە لە ئێران گرێبەستیان بوو کشانەوە و ئەو دۆخەش کاریگەرى زۆری کردە سەر پارەی تمەن و بەهۆیەوە بەشێوەیەکى بەرچاو نرخی تمەن دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …