فتوای جیهادی خومەینی دژ بە گەلی کورد

٣٩ ساڵ پێش لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا،خومەینی کە تازە بە دەسەڵات گەیشتەبوو فتوای جیهادی دژ بە گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەرکرد.

لەکاتێکدا کە بزوتنەوەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرەی سەندبووەوە و حکومەتی ئیسلامی خومەینیش چەند مانگێک  بوو دەستی بەسەر ئێراندا گرتبوو، خومەینی، فتوای جیهادی لەدژی گەلی کورد ڕاگەیاند.

خومەینی وەڵامی ڕەواترین مافەکانی گەلی کورد، کە بریتیبوون لە دیموکراسی و مافی خۆبەڕێوبەریی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هێرشی سەربازی و سێدارە دایەوە.

لە لایەکەوەئەرتەش و سپای پاسداران بە لەشکرکێشی بەرەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەکی دیکەوە سادق خەڵخاڵی وەک حاکمی شەرعی ڕەوانەی کوردستان کرا، لە گەڵ فەرمانی جیهادی دژی گەلی کورد ، هەموو گەلی کوردیان بە کافر ناو لێبرد و چیدی لە کوشتنی هیچ کوردێک سڵیان نەکردەوە.

بە هێرشی سەربازیی سپا و ئەرتەشی ڕژیمی تازە بە دەسڵات گەیشتوو، سەدان گەنج ولاوی بێتاوان هەروەها خەلکی مەدەنی  لە دادگایەکی یەک خولەکی سادق خەڵخاڵیدا سزای سێدارەیان بۆ بڕایەوە و پاشان لەسێدارە وگوللەباران دەکران.

هەروەها، مستەفا چەمران، کە وەک فەرماندەی سپا لە شەڕەکانی کوردستان بە نوێنەرایەتی هێزە چەکدارەکانی ڕژێم ڕێگای کوردستانی گرتەبەر.

هەروەها لە یەکێک لە هێرشەکانی سپای ڕژیم بۆ سەرئاوایی قارنێ سەر بە شاری نەغەدە لە سێ کاتژمێردا ٦٨ کەسی مەدەنی کوژران و دەستیان بە کۆمەڵکوژی خەڵک کرد.

یەک ڕۆژ لە دوایی فتوای خومەینی هەموو زیندانیانی کوردی زیندانی تەورێز بە بێ دادگایی لە سێدارە دران،لە شاری پاوەی سەر بە پارێزگای کرماشان١١ کەس ئیعدام کران، هەروەها ڕۆژی دوای ئەوە لە پاوە ٧ کەسی دیکە لە سێدارە دران، ٩ کەس لە شاری مەریوانئیعدام کران کە مامۆستای قوتابخانە و پەرستاری نەخۆشخانە بوون، ١١ کەس لە سنە گوللە باران کران کە دوانیان بە برینداربوون، ٢٠ کەس لە شاری سەقز لە ئیعدام کران.

لەگەڵ ئەو هەموو دڕندەییەی لەدژی کورد ئەنجام درا، گەل هێشتا چۆکی دانەدا و لە شارەکانی سەقز، بانە، مەهاباد و پاوە بەرخۆدانی مێژووییان کرد، نموونەی بەرچاوی ئەو بەرخۆدانە، بەرخۆدانی ٢٤ ڕۆژەی سنە بوو، کە لە کاتێکدا لە چوار لاوە گەمارۆدرابوو و بۆردوومان و تۆپباران دەکرا، شارەکە بۆ ماوەی ٢٤ ڕۆژ بەرگریی لێکرا و ڕێگانەدرا بکەوێتە دەستی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێرانەوە.

هەر ئەو سەردەمە، ئەبولحەسەن بەنی سەدر، سەرۆک کۆماری ئەو کاتی ڕژیمی ئیسلامی ئێران، لە وتارێکدا بۆ هێزە سەربازییەکان وتی: ئەرتەش بۆی نییە پوتینەکانی لە پێ داکەنێت، تا ئەو کاتەی ئاژاوەی کوردستان لەناودەبەن و گەلی کوردی بە یاخی ناو لێبرد.

لە دوای تێپەڕبوونی ٣٩ ساڵ لە فتوای خومەینی و فەرمانی جیهاد و  کوشتنی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕژیمی ئێران لە پێشێلکارییەکانی لەدژی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە .

ڕژیمی ئێران هەر لە سەرتای هاتنە سەر کاری مافی گەلی کورد بۆ پێکهێنانی خۆبەڕێوبەریی و سیستمێکی دیموکراتیک لە ئێراندا ڕەتدەکاتەوە، وەڵامی ئەو داوکارییە ڕەوایەی گەلی کورد و گەلانی ئێران بە سەرکوت و کپکردن دەنگی ناڕازیان و قڕکردنی خەڵک دەداتەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …