هەواڵ

نامەی سەرئاوەڵای ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا بۆ سەرۆکی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوایان کردووە سنوورێک بۆ پێشێلکاری و یاغیگەرییەکانی ڕێژیمی ئێران دابنرێت.

زۆرتر بخوێنەوە »

تەقینەوەی مین لە مەریوان بریندار و کوژرانی کۆڵبەرانی لێکەوتەوە

سەر لە بەیانی ڕۆژی سێ شەممە لە سنووری شاری مەریوان بە هۆی تەقینەوەی مین دوو  کۆڵبەر گیانیان لەدەستدا و کۆڵبەرێکیتر بریندار بوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

بریندار و گیان لە دەستدانی سێ کۆڵبەر لە سنووری چاڵدێران

ڕۆژی سێ شەممە ۲۷ی خەرمانان لە سنوری چاڵدێران هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کاروانی کۆڵبەران دەدەنە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لەدەست ئەدات و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار دەبن.

زۆرتر بخوێنەوە »

سپای پاسداران هەواڵی شەهیدبوونی ٦ گەریلای پژاكی راگەیاند

 سپای پاسدارانی رژیم رایگەیاند لەشەڕێكدا لەگەڵ ژمارەیەك لە گەریلاكانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك)، شەش گەریلا شەهید بوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

خۆپیشانده‌ران له‌ به‌سره‌ ده‌چنه‌ ناو كۆنسوڵخانه‌ی ئێران و ده‌یسووتێنن

به‌ گوێره‌ی هەواڵەکان ئێوارەی ڕۆژی هەینی خۆپیشانده‌رانی ناڕازی دژ بە سیاستەکانی ڕژیمی ئێران لە عێراق لە شاری بەسرە سەرەتا دەڕۆنە ‌نێو بینای کونسوڵخانەکەو كه‌لوپه‌له‌كان ده‌شكێنن و دواتریش ئاگری تێبەردەدەن.

زۆرتر بخوێنەوە »

ژن و مێردێکی ئیلامی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

ژن و مێردێکی خەڵکی شاری ئیلام، بە هۆی دەسکورتی و هەژاریەوە، دەستیان دایە خۆکوژی و کۆتایان بە ژیانی خۆیان هێنا.  

زۆرتر بخوێنەوە »

دوور خرانەوی زیندانیەکی سیاسی خەڵکی نەغەدە بۆ زیندانی ئەردەبێڵ

هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری نەغەدە کە چەند مانگ پێش بە تۆمەتی چالاکی سیاسی حوکمی زیندانی بەسەردا سەپا بوو، بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ئەردەبێڵ دوور خرایەوە.  

زۆرتر بخوێنەوە »

گواستنەوەی دوو بەندکراوی سیاسی کورد بۆ بەندی سپای پاسداران

ڕۆژی چوارشەممە ۱۴ی خەرمانان دوو بەندکراوی سیاسی کورد مەحکوم بە ئیعدام، بە ناوەکانی “زانیار و لوقمان مورادی” لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج بۆ بەندی سپای پاسدارانی ڕژیم گوازرانەتەوە.  

زۆرتر بخوێنەوە »

گیان لە دەستدانی دوو هاوڵاتی لە نێو بەنداوی قشلاقی شاری سنە

دوو هاوڵاتی کە باوک و کوڕ بوون و دانیشتووی ئاوایی ئیسیەر، سەر بە شاری سنە، لە بەنداوی قشڵاقی سنە، بە شێوەی گوماناوی خنکاون.  

زۆرتر بخوێنەوە »

٨ چالاکی بەندکراوی شاری سنە بە شێوەی کاتی ئازاد کران

هەشت چالاکانی کرێکاری و  ژینگە پارێز کە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا دەستبەسەر کرا بوون بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران .  

زۆرتر بخوێنەوە »

سەپاندنی حوکمی یەک ساڵ بە سەر هاوڵاتیەکی خەڵکی ئیلام

نەجەف مەهدی پوور رۆژنامە نووسی ئیلامی کە زانستنامەی باڵای سیاسی هەیە  بە یەك ساڵ زیندان مەحکووم کرا .

زۆرتر بخوێنەوە »

بەەردەوامی مانگرتنی فەرهاد مەیسەمی چالاکی مەدەنی

فەرهاد مەیسەمی چالاکی مەدەنی،بە هۆی بێبەری بوون لە مافی پارێزەر و  تۆمەتە وەپاڵ خراوی وهەروەها  دەستبەسەر بوونی بێ بەڵگە، ڕۆژی ١٠ی گەلاوێژ دەستی دا بە مانگرتن و زیاتر لە یەک مانگە لە مانگرتن دایە . ناوبرا کە لە ڕۆژی ٩ی گەلاوێژ بەدەستی هێزەکانی ئیتلاعاتی رژیم دەستبەسەر کرا و لە مافی بوونی پارێزەر بێبەری کراوە، بەو هۆیەوە دەستی دا بە مانگرتن …

زۆرتر بخوێنەوە »

حوکمی ئیعدامی ٨ بەندکراوی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کرا

رۆژی چوارشەممە ١٤ خەرمانان حوکمی ئیعدامی ٨  زیندانی لە زیندانی رەجایی شاری کەرج لە لایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەوە جێبەچی کرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

ژنێکی گەنج خەڵکی شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆی کێشەی بنەماڵی و خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

زۆرتر بخوێنەوە »

گیان لەدەستدانی هاوڵاتیەکی کورد لە ورمێ

 هێزەکانی ئەمنیەتی و ئینتزامی ڕژیم لە شاری ورمێ بۆ دەستبەسەر کردنی هاوڵاتیەکی کورد،لە کاتی ڕاودوونانی ئەو هاوڵاتیە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەوە گیانی لە دەست دەدات.

زۆرتر بخوێنەوە »