هه‌ینی 21 ئه‌یلول 2018
ماڵەوە / کوردستان / گواستنەوەی دوو بەندکراوی سیاسی کورد بۆ بەندی سپای پاسداران

گواستنەوەی دوو بەندکراوی سیاسی کورد بۆ بەندی سپای پاسداران

ڕۆژی چوارشەممە ۱۴ی خەرمانان دوو بەندکراوی سیاسی کورد مەحکوم بە ئیعدام، بە ناوەکانی “زانیار و لوقمان مورادی” لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج بۆ بەندی سپای پاسدارانی ڕژیم گوازرانەتەوە.

 

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ئەم دوو بەند کراەوە کوردە بە شێوەی جیاواز لە زیندان بانگهێشت کراون بۆ بەندی سپای ڕژیم کە لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی  ئیتلاعاتی سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم دایە.

گواستنەوەی لە ناکاوی ئەم دوو بەندکراوە مەحکووم بە ئێعدام بۆ بەندی سپای پاسدارانی ڕژیم، ئەگەری لە سێدارەدانی زانیار و لوقمانی پێکهێناوە.

تا ئێستا لەهۆکاری گواستنەوەی ئەو دوو زیندانیە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.

 

بابەتی هاوپۆل

بریندار و گیان لە دەستدانی سێ کۆڵبەر لە سنووری چاڵدێران

ڕۆژی سێ شەممە ۲۷ی خەرمانان لە سنوری چاڵدێران هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کاروانی کۆڵبەران دەدەنە بەر …