چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

گیان لەدەستدانی هاوڵاتیەکی کورد لە ورمێ

 هێزەکانی ئەمنیەتی و ئینتزامی ڕژیم لە شاری ورمێ بۆ دەستبەسەر کردنی هاوڵاتیەکی کورد،لە کاتی ڕاودوونانی ئەو هاوڵاتیە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەوە گیانی لە دەست دەدات.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە١٣ی خەرمانان، هێزە ئینتزامییەکان و ئەمنیەکانی ڕژیم لە شاری ورمێ لەگەڕەکی شارەکی زانکۆی ئەو شارە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاوڵاتیەکی کورد بە ناوی “عەرەب تیوو”تەمەن ٣٨ ساڵ ، و هەوڵی دەستبەسەر کردنی ناوبراویان داوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ ناوبراو لە دەستی هێزە ئینتزامییەکان هەڵهاتووە و بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی سەر بان، دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە.تەرمی ئەو هاوڵاتیە کوردە ڕەوانەی نەخؤشخانەی شاری ورمێ کراوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …