هه‌ینی 21 ئه‌یلول 2018
ماڵەوە / کوردستان / سپای پاسداران هەواڵی شەهیدبوونی ٦ گەریلای پژاكی راگەیاند

سپای پاسداران هەواڵی شەهیدبوونی ٦ گەریلای پژاكی راگەیاند

 سپای پاسدارانی رژیم رایگەیاند لەشەڕێكدا لەگەڵ ژمارەیەك لە گەریلاكانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك)، شەش گەریلا شەهید بوون.

لە بەیاننامەیەكدا قەرارگای حەمزە سەر بە سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران بڵاویكردەوە، كە شەڕەكە لەیەكێك لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان روویداوە، ژمارەیەكی دیكە لە گەریلاكانی پژاك برینداربوون.

بەیاننامەكە باس لەوە دەكات ئەم هێزە لە گەریلاكانی پژاك، بكەرانی هێرشەكەی مانگی رابردوو لە ناوچەی مەریوان بوون كە تێیدا ١١ پاسدار كوژران. تا ئێستا پژاك هیچ روونكردنەوەیەكی لەمبارەیەوە بڵاو نەكردوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بریندار و گیان لە دەستدانی سێ کۆڵبەر لە سنووری چاڵدێران

ڕۆژی سێ شەممە ۲۷ی خەرمانان لە سنوری چاڵدێران هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کاروانی کۆڵبەران دەدەنە بەر …