هه‌ینی 21 ئه‌یلول 2018
ماڵەوە / ئێران / حوکمی ئیعدامی ٨ بەندکراوی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کرا

حوکمی ئیعدامی ٨ بەندکراوی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کرا

رۆژی چوارشەممە ١٤ خەرمانان حوکمی ئیعدامی ٨  زیندانی لە زیندانی رەجایی شاری کەرج لە لایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەوە جێبەچی کرا.

١٠ بەندکراوی زیندانی رەجایی شار رۆژی سێ شەممە بۆ ژوری تاکە کەسی دەگوازرێنەوە، کە بە تۆمەتی کووشتن بە ئەنقەسەت تاوانبار کرابوون، سەر لە بیەیانی رۆژی چوار شەممە لە سێدارە دەدرێن ،  دوو کەس لە بەندکراوەکان بە ناوەکانی”ئایدین شەریعەتمەداری  و قبلە عەلی پازووکی ” لە کاتی بەڕێو بردنی حوکمەکەیان لە لایەن بنەمالەی کووژراوەکەوە لیان خۆش دەبن و لە ئیعدام ڕزگاریان دەبێت، بەڵام  ٨ کەسی دیکە بە ناوەکانی  “رەزا قاسمی ،دلال زادە،ئەمیر ئەمین دۆخت ، مەحموود حوسینی ،مهدی تاجیك ، ئەکبەر سلیمی ،کازم ئیبراهیم خانی و شەهاب تەقی زادە ” پێکڕا حوکمی ئیعدامیان جێبەجی جێبەچی دەبێت .

ئێران لە بواری سزای ئیعدام بۆ سەر زۆربەی دەستبەسەر کراوان بە تایبەت چالاکانی بەشە جۆراوجۆرەکانی نێو کۆمەڵگا پلەی یەکی لە جیهانەدا هەیە و رۆژانە دەیان کەس لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارە دەدرێن

بابەتی هاوپۆل

بریندار و گیان لە دەستدانی سێ کۆڵبەر لە سنووری چاڵدێران

ڕۆژی سێ شەممە ۲۷ی خەرمانان لە سنوری چاڵدێران هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کاروانی کۆڵبەران دەدەنە بەر …