وەگەڕ خستنی دۆسیەی ئەندامانی حیزبە کوردیەکان

حوکمی وەگەڕ خستنی دۆسیەی ئەندامانی حیزبە کوردیە کانی ئۆپۆزسیۆنی ڕژیمی ئێران لە لایەن دادستانی شاری سەقزەوە دەرکرا.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گەلاوێژ، دادستانی شاری سەقز حوکمی وەگەڕخستنەوەی دۆسیەی ئەندامانی پێشووی حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی ڕژیمی ئێرانی دەرکرد و هەروەها ئەو کەسانەش لە لایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانەوە بانگهێشت و لێکۆڵینەوەیان لێدەکرێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا؛ بڕیارێک کە لە لایەن دادستانی شاری سەقزەوە دراوە، تەواوی ئەو کەسانە کە لە ڕیزی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیون دابوون و بە جێیان هێشتووە و گەڕاونەتەوە بۆ کوردستان، پاش لێکۆڵینەوە لە لایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانەوە دەبێ بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد بکرێن.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شارەکانی  ڕۆژهەڵاتی کوردستان بنەماڵەی پێشمەرگەکان کە کەسیان لە ناو ڕیزی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیونی ڕژیمی ئێراندان بانگهێشت کردووە و پاش لێکۆڵینەوە، هەڕەشەیان لێکراوە لە ئەگەری پەیوەندیی گرتن لە گەڵ کەسەکانیان لە ناو حیزبەکاندا لەگەڵ سزای قورسی قەزای ڕوبەڕوو دەبنەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …