پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

خامنەیی: دەستبەجێ تێکدەرانی بازار سزا بدەن

عەلی خامنەیی، لە نامەیەکدا بۆ سادق لاریجانی سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێران، فەرمانی داوە لێژنەیەک پێک بهێندرێت و دەستبەجێ تێکدەرانی بازار سزا بدرێت.

 

خامنەیی لە نامەیەکدا کە لە وەڵامی سادق لاریجانیدا نووسیویە، فەرمانی کردووەئەوانەی کە بازارتێکدەدەن سزا بدرێن و هاوکات لە دانی حوکم و یەکلاکردنەوەی دۆسییەکاندا لێبڕاوانەتر بجووڵنەوە.

لە نامەیەکدا کە پێشتر سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێران بۆ خامنەیی نووسیوە، لە ١٢ خاڵدا باسی دۆخی ئەم ڕۆژانەی بارودۆخی ئێران دەکات و بە “جەنگی ئابووری لەگەڵ دوژمنان” ناوی لێبردووە و داوای کردووە، بەو پێی ئەوەی کە لە شەڕیکی ئابووریداین، داوا دەکەین ڕێگەمان پێ بدرێت توندتر و لێبڕاوانەتر بەرەنگاری ناڕازیان و تێکدەران ببینەوە.

لە دوای هاتنە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و دەسپێکی یەکەم سزاکانی ئەمریکا بە سەر ئێران و دەست لە کار کشانەوەی زۆرێک لە کۆمپانیا درەکییەکان لەو وڵاتە، دۆخی ئابووریی ئێران داڕمانی زۆری بە خۆیەوە بینیوە و دابەزینی بەهای تمەن لە بەرانبەربە دۆلار بووەتە هۆی ناسەقامگیریی بازاری ئابووریی ئێران و گرانی، بێکاری و ناڕەزییەکان زۆر بوون.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …