تۆپ باران کردنی ناوچە شاخاویەکانی دەوروبەری شاری سنە

ڕۆژی سێ شەممە ١٦ی گەلاوێژ تێهەڵچوونێک لە ئاوایی نەوەڕە سەر بە شاری سنە لە نێوان گروپێکی چەکدار و هێزەکانی سپای ڕژیم هاتە ئاراوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست:ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ١٦ی گەلاوێژ  لە نزیک ئاوایی نەوەڕە سەر بە شاری سنە تێکهەڵچوونی چەکداری لەنێوان هێزێکی کوردستانی و هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕژیم هاتوەتە ئاراوە.هێزەکانی سپای پاسداران دوای ئەو تێکهەڵچوونە ناوچە شاخاویەکانی دەورووبەری ئاوایی نەوەڕەیان تۆپباران کرد.

تا ئێستا ناوەند و میدیاکانی ڕژیم هیچ زانیارییەکیان لەسەر ئەو ڕوداوە بڵاو نەکردووەتەوە، و هیچ لایەنێک ئەو تێکهەڵچوونەی بو ئەستۆ  نەگرتوەتە.

لەسەر کوژراو و بریندارەکانی ئەو تێکهەڵچوونە، تا ئێستا هیچ  هەواڵ و زانیاریەک بە دەستمان نەگیشتووە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …