چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

میلیتاریزە کردنی شاری مەریوان لە لایەن سپای پاسدارانی ڕژیمەوە

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سپای پاسدارنی ڕژیم هێزێکی زۆری بە چەک چوڵەوە لە شاری مەریوان و دوەروبەری ئەو شارە جێگیر کردووە.

ڕژیمی ئێران لە درێژەی میلیتاریزەکردنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم جارە سپای پاسداران هێزێکی زۆری  لە هێزە تایبەتییەکانی خۆی لە شاری مەریوان و دەورووبەری جێگیر کردووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە تایبەتەکانی سپای پاسدارنی ڕژیمی ئێران کە بریتین لە هێزی سایبری کە بە شێوەی نهێنی کار دەکەن،هەروەها هێزی نیزامی کە لە شارەکانی ورمێ و سنە بۆ مەریوان بەڕێ کراون  بە چەک و چوڵی قورس و سووک،لە شاری مەریوان و ئاوایەکانی دەوروبەری ئەو شارە جێگیر کراون.

فەرماندەی سپای ڕژیم لە حەفتەی ڕابردوو هەڕەشەی لێدانی بنکە و بارەگاکانی حیزبە ئۆپۆزۆسیونەکانی دژبەری ڕژیم کرد، ئەگەری ئەوە هەیە کە خەریکی جێبەجێ کردنی پیلانێکی سەربازی دژ بە حیزبەڕۆژهەڵاتیەکان بن.

هەروەها لە شاری مەریوان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لەماوەی چەندحەفتەی ڕابردوودا دەستیان کردووە بەدەستبەسەر کردنی هاوڵاتیان تا ئێستا زیاتر لە١٥ کەسیان دەستبەسەر کردووە. جێگای ئاماژەیە کە لەم ماویەدا سپای پاسداران بەردەوام ناوچە شاخاویەکانی دەورووبەری شاری مەریوان و سەوڵاوای تۆپ باران کردووە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …