سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

سیاسی

تێکۆشەرێکی کورد لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد

تێکۆشەرێکی خۆشناو و ناسراوی شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد. شەوی رابردوو ھەینی ٢٨ی سەرماوەز، کاک ئەبووبەکر عەلیزادە کەسایەتی سیاسی و خۆشناوی خەڵکی شاری بۆکان بە ھۆی نەخۆشی دڵەوە، ماڵئاوایی لە ژیان کرد. کاک ئەبووبەکر کە پێشتر و لە دەیەی ٦٠ی ھەتاویی لە شاری بۆکان لە بەرپرسانی ھێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە بوو، ئەمڕۆ لە نێو ئاپۆرەی خەڵکی ئەمەگناس و دڵسۆزی ئەو شارە …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئازاد کرانی چالاکێکی کرێکاریی لە مەریوان

بەختیار رەحیمی چالاکی کرێکاریی شاری مەریوان، لە زیندان ئازاد کرا. ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی مانگی سەرماوەز، بەختیار رەحیمی چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری مەریوان کە رۆژی چوارشەممە ٦ی مانگی سەرماوەز لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە داستگیر کرا بوو، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا. بەختیار رەحیمی نەخۆشی دڵ و گورچیلەی ھەیە و پێش دەستگیر کرانی لە ژێر چاودێریی پزیشکی دا بوو …

زۆرتر بخوێنەوە »

چەنگیز قەدەم خێری ماوەی ٩ رۆژە لە مانگرتن بەردەوامە

چەنگیز قەدەم خێری، بەندکراوی سیاسیی کورد کە ماوەی ٩ رۆژە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن، ھێشتاکە لە مانگرتنەکەی بەردەوامە و تەندورستی ناوبراو لە دۆخێکی مەترسیدار دایە. چەنگیز قەدەم خێری کە ماوەی ٩ ساڵه لە بەندیخانەکانی ئێراندا راگیراوە، ماوەی نۆ رۆژە دەستی داوەتە مانگرتن و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە. ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە ساڵی رابردووش بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە رێگری کرانی بۆ …

زۆرتر بخوێنەوە »

مەعسومە سلێمانی لە زیندان ئازاد کرا

مەعسومە سلێمانی پاڵەوانی کوشتی کەج و خەڵکی خۆڕەم ئاوا کە لە رەوتی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە دەستگیر کرابوو، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی سەرماوەز لە زیندان ئازاد کرا. مەعسومە میداڵیای بڕۆنزی لە کوشتی کەجی ئالیش لە وڵاتی قەزاقستان بەدەست ھێنابوو. مەعسومە سلێمانی ٢٢ی رێبەندانی ساڵی ١٣٩٥ ھاوڕێ لەگەڵ کاروانێکی ئێرانی رەوانەی پێشبڕکێی قەزاقستان کرابوو، بەڵام لە کاتی گەڕانەوە لەگەڵ سەمیرا حەیدەری بە ماوەی …

زۆرتر بخوێنەوە »

دوو زیندانی سیاسی کورد پاش ٢٤ ساڵ لە زیندان ئازاد کران

پاش بڕیاری دادستانی یەزد و ئیتلاعاتی کرماشان دوو زیندانی سیاسی کورد لە زیندان ئازاد کران. بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٦ی سەرماوەز دوو زیندانی سیاسی کورد بە ناوەکانی والی درودی و عومەر ئیمامی پاش ٢٤ ساڵ لە زیندان ئازاد کران. عومەر ئیمامی رێکەوتی ٣ی خەرمانان و والی درودی رێکەوتی ٩ی خەرمانانی ساڵی ١٣٧٥ی ھەتاویی لەگەڵ دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی محەمەد …

زۆرتر بخوێنەوە »

دۆزینەوەی تەرمی لاوێکی دیکە لە بەنداوی گاڕان_مەریوان

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی مانگی سەرماوەز، کاتژمێر ٥ی ئێوارە تەرمی لاوێکی ٢٨ ساڵە لە بەنداوی گاڕانی مەریوان دۆزرایەوە. ئەم تەرمە ھی لاوێکە بە ناوی ئرشاد رەحمانی و ئاسەواری ئەشکەنجە بەسەر جەستەی دیارە و کاسەی سەریشی شکاوە. لە ماوەی رۆژانی رابردوودا و لە بەنداو، چۆم و دەوروبەری شارەکانی کوردستان و خوزستان تەرمی ژمارەیەک لاو دۆزراوەتەوە و دەزگا ئەمنیەتیەکانی رژیمیش دانیان بە بوونی …

زۆرتر بخوێنەوە »

زیندانیەکی سیاسی گیانی لە مەترسیدایە

چەنگیز قەدەم خێری، بەندکراوی سیاسیی کورد کە بۆ بەندیخانەی شاری مەسجد سلێمان لە پارێزگەی خوزستان دوور خراوەتەوە، ماوەی چوار رۆژە مانی لەخواردن گرتووە و لە دۆخێکی مەترسیدار دایە. چەنگیز قەدەم خێری کە ماوەی ٩ ساڵه لە بەندیخانەکانی ئێراندا راگیراوە، ماوەی چوار رۆژە دەستی داوەتە مانگرتن و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە. ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە ساڵی رابردووش بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە رێگری …

زۆرتر بخوێنەوە »

چالاکێکی ئەدەبی خەڵکی بۆکان سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا

دادگای شاری بۆکان بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی، تێکدانی نەزمی گشتی، پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان و چالاکی ژینگەپارێزی سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەر سمکۆ مەعرووفیدا سەپاند. رۆژی ٢٣ ڕەزبەر سمکۆ مەعروفی لە گەڵ سێ چالاکی ئەدەبی دیکەی شاری بۆکان بە ناوەکانی شاهۆ خزری، ژاکاو ئیسماعیلپور و هومەن فەیزی لە لایەن ناوەندی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستگیر کرابوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستگیر کردنی ٢٠ کەس بە تۆمەتی تیرۆریستی لە وڵاتی دانمارک

پۆلیسی وڵاتی دانمارک رایگەیاند ٢٠ کەسی ئیسلامی توندڕەوی بە تۆمەتی تیرۆریستی دەستگیر کردووە. بە پێی ئەو ھەواڵانەی لە لایەن بەرپرسی پۆلیس و دەزگای ئیتلاعاتی دانمارکەوە بڵاو کراوەتە، رۆژی رابردوو چوارشەممە ١١ی دێسامبر ٢٠ کەس لە لایەن پۆلیسی دانمارکەوە دەستگیر کراون کە بۆمب و کەلوپەلی تەقینەوەیان پێ بووە و لە ھەڵی کردەوەی تیرۆریستی لەم وڵاتە و باقی وڵاتانی باکووری ئۆرووپا بوون. …

زۆرتر بخوێنەوە »

تەرمی لاوێکی خۆپیشاندەر لە جوانڕۆ دۆزرایەوە + وێنە

رۆژی سێشەممە ١٩ی سەرماوەز، تەرمی لاوێک لە دەوروبەری شاری جوانڕۆ لە گەڕەکی یوسو خان دۆزرایەوە. سەرچاوە خۆجێیەکان دەڵێن ناوی ئەو لاوە خالید رەشیدی بووە کە ریزی خۆپیشاندەرانی ئەم دواییانە بووە و بە زەبری گوللەی ھێزەکانی ئیتلاعات کۆژراوە.  

زۆرتر بخوێنەوە »

خەڵاتی ئاڵتونی ”دایكی ئاشتی” دەدرێت بە دایە شەریفە

‎ئەمڕۆ ١٠/١٢/٢٠١٩’ لەشاری هەولێر ’لە ڕێوڕەسمێكدا كە لە هۆتێل هەولێری نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت ڕێكخراوی ئاشتی خێرخوازیی، خەڵاتی ئاڵتونی ”دایكی ئاشتی” دەبەخشێت بە دایە شەریفە ،لە بەرانبەر هەوڵ و چالاكیەكانی لە بواری ئاشتی و بەرگرتن لە سزای لە سێدارەدان لە كۆماری ئیسلامی ئێران . ‏‎كاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ، ڕێكخراوی ئاشتی خێرخوازیی مەراسیمێك بەڕێوەدەبات بۆ ڕێزلێنان لە هەوڵ و چالاكیەكانی دایە شەریفە ژنە چالاكوانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

لاوێکی دیکە لە ژێر ئەشکەنجەی ئێتلاعاتی سنە گیانی بەخت کرد+ وێنە

دوای گرتنی هەڕەمەکی دەیان لاوی شۆڕشگێڕ و ناڕازی لە لایەن دەزگا ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی رژیمی ئێرانەوە لە پاش ڕاپەڕینەکانی ئەم دواییە و کوشتاری بە کۆمەڵی خەڵک لەو شارانەی خۆپیشاندان کرابوون، ماوەیەکە ڕادەی جەنایەتەکانی رژیم ئاشکراتر دەبن و ھەموو رۆژێک لە شوێنێک لە دەرەوەی شارەکان تەرمی کوژراوێک ئەدۆزرێتەوە. چەند رۆژێ پێشتر چوار کەس بە کۆژراوی لە ناوچەی مەریوان و دوێنی جومعە …

زۆرتر بخوێنەوە »

میلیتاریزە کردنی شاری بۆکان

رژیمی کۆماری ئیسلامی شاری بۆکانی بە تەواوەتی میلیتاریزە کردووە. بە پێی ھەواڵێ کە بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤ی سەرماوەز هێزێکی زۆری سەربازی رژاونەتە نێۆ شاری بوکان و شار بەتەواوی میلیتاریزەیە، لە زۆربەی گەرەکەکان هێزی سەربازی بڵاو کراونەتەوە و هێزی گەڕۆکیش لە هەموو شەقامەکان دەبینرێت بەتایبەتی لە فەلەکەی فەرمانداری، بلواری کوردستان و فەلەکی ئەسکەندەری هيزێکی زۆر دانراوە و …

زۆرتر بخوێنەوە »

بانگھێشت و ھەڕەشە کردن لە رۆژنامەنووسانی کوردستان

ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆژنامەنووسانی پارێزگای سنە بە مەبەستی ھەڕەشە لێ کردن بانگھێشتی ستادی خەبەری ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراون. بە پێی ھەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پاست، رۆژی رابردوو ١١ی مانگی سەرماوەز ژمارەیەک لە رۆژنامەنووسان و بەرپرسی ماڵپەڕە ھەواڵنێرییەکان بانگھێشتی ستادی خەبەری ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراون. پاش بانگکردنی رۆژنامەنووسەکان پێیان راگەیەندراوە کە لەگەڵ سەدری بەرپرسی گشتیی حراستی ئیتلاعات کۆبوونەوەیان ھەیە. سەدری …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەنوەر حوسێن پەناھی بانگھێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرا

ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی ئەو شارەی بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرد. ئەمڕۆ دووشەممە، ١١ی سەرماوەز، “ئەنوەر حوسێن ‌پەناهی”، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران، لەلایەن ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا. ڕۆژی یەکشەممە، ١٠ی سەرماوەز، ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، ئەو چالاکە مەدەنییەی لە تارانەوە بۆ وڵامدانەوە بە هەندێک پرسیار …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستگیر کردنی لاوانی کورد لە رۆژھەڵات درێژەی ھەیە

لە درێژەی دەستگیر کردنی لاوانی کورد بە تاوانی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر، دەزگای ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی و ئیتلاعاتی سپا لە شارەکانی جوانڕۆ و مەریوان ٨ لاوی دیکەیان دەستگیر و راپیچی گرتووخانە کرد. لە ماوەی رۆژانی رابردوودا سۆران ڕاوەند کوڕی مەحمود و خەڵکی شاری مەریوان لە ماڵی خۆیان و بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکان دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. …

زۆرتر بخوێنەوە »