سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

بانگھێشت و ھەڕەشە کردن لە رۆژنامەنووسانی کوردستان

ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆژنامەنووسانی پارێزگای سنە بە مەبەستی ھەڕەشە لێ کردن بانگھێشتی ستادی خەبەری ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراون.
بە پێی ھەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پاست، رۆژی رابردوو ١١ی مانگی سەرماوەز ژمارەیەک لە رۆژنامەنووسان و بەرپرسی ماڵپەڕە ھەواڵنێرییەکان بانگھێشتی ستادی خەبەری ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراون.
پاش بانگکردنی رۆژنامەنووسەکان پێیان راگەیەندراوە کە لەگەڵ سەدری بەرپرسی گشتیی حراستی ئیتلاعات کۆبوونەوەیان ھەیە.
سەدری لەو کۆبوونەوەیە بە رۆژنامەنووسەکان و بەرپرس و خاوەن ئیمتیازی رۆژنامە و ماڵپەڕەکانی راگەیاندووە کە بۆیان نیە سەبارەت بە چۆنیەتی ھەڵسوکەوتی ھێزە ئەمنیەتیەکان لەگەڵ خەڵکی ناڕازیی راپۆرت و ھەواڵ و بابەت بڵاو بکەنەوە، بەڵام ھەندێ لەو رۆژنامەنووسانە رەخنەیان لەم چەشنە ھەڕەشە و گوڕەشانە لە دەنگی ئازاد گرتووە و ھەڵسوکەوتی ھێزە ئەمنیەتیەکانیشیان زۆر پێ خراپ بووە، بەڵام لە لایەن ئەو بەرپرسەی رژیمەوە ھۆشدارییان پێ دراوە کە چیتر لەم باسانە نەکەن و درێژە بەم تێڕوانینە نەدان با کێشەیان بۆ ساز نەبێت و بەردەوام باس لە ئارامی و ھێمنی شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان بکەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …