سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

سیاسی

ئەفشین حوسێن ‌پەناهی” پاش ٥ ڕۆژ مەرەخەسی گەڕێندرایەوە زیندان

“ئەفشین حوسێن ‌پەناهی”، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی هاتبووە مەرەخەسییەوە و پاش ٥ ڕۆژ گەڕێندرایەوە زیندان. “ئەمجەد حوسێن‌ پەناهی”، چالاکی مافی مرۆڤ و برای “ڕامین و ئەفشین حوسێن ‌پەناهی”، لەو بارەیەوە دەڵێ: “ئەفشین لە مێژە لە ئێشی لاق  و نێوقەدی ئازار دەچێژێت و بنەماڵەکەمان داوامان کردبوو کە لە دەرەوەی زیندان …

زۆرتر بخوێنەوە »

پشتڕاست کردنەوەی حوکمی ئێعدامی زیندانیەکی سیاسی کورد

حوکمی ئێعدامی زیندانیەکی سیاسی کورد لە لایەن دادگای رژیم لە شاری ورمێ پشتڕاست کرایەوە. لە ماوەی رۆژانی رابردوو، حوکمی ئێعدامی مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانی سیاسی کوردی خەڵکی شاری شنۆ کە ئێستا لە بەندیخانەی شاری ورمێ ڕاگیراوە، پشتڕاست کراوەتەوە. دەوترێ، ئەو حوکمی لەلایەن لقی دووی دادگای رژیم لە ھرمێ بە سەرۆکایەتی قازی شەیخلوو، پشتڕاست کراوەتەوە و هەمان ڕۆژیش ئەو حوکمە ناڕەوایە بە …

زۆرتر بخوێنەوە »

ممانعت دموکراتھا از رای گیری قطعنامە علیە معترضان در ایران

کوین مک کارتی، رھبر جمھوری خواھان در مجلس نمایندگان امریکا: دموکراتھا مانع رای گیری قطعنامە حمایت از معترضان در ایران شدند. وی در قطعنامە پیشنھادی خود کشتار ١٥٠٠ تن از معترضان  و ھمچنین حملەی سپاە پاسداران بە ھواپیمای اوکراینی را محکوم کرد.

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستگیر کردنی ٢ چالاکی مەدەنی لە شاری دێگولان

دوێنێ سێشەممە ٢٤ی بەفرانبار، ھێزە ئیتلاعاتیەکانی رژیم دوو چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی #سیروس_عەباسی و ھاوسەرەکەی #فەریدە_وەیسی لە شوێنی کارەکەیان (فێرگەی زانست) لە شاری #دێگولان دەستگیر کردووە. ھێزەکانی رژیم ھەروەھا #ئازاد_عەباسی برای سیروس عەباسی کە کاتی دەستگیر کردنەکەیان لە شوێنی کارەکەی ئەوان بووە، دەستگیر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار رایانگواستووە. دەزگا ئەمنیەتیەکانی رژیم تا ئێستا ھیچ وڵامێکیان بە بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراوان …

زۆرتر بخوێنەوە »

گیانبەختکردنی دوو کەسی دیکە لە خوپیشاندەرانی خەڵکی کرماشان لە ژێر ئەشکەنجەدا + وێنە

دوو کەسی دیکە لە خۆپیشاندەرانی کرماشانی کە لە رەوتی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر دەستگیر کرابوون، لە ژێر ئەشکەنجەی ھێزەکانی رژیم گیانیان بەخت کرد. تەرمی #سەردار_ئەعزەمی کرێکاری کوردی دانیشتووی #تاران کە لە رەوتی دووھەمین رۆژی خۆپیشاندانەکان لە شاری #پەرەند لە پارێزگای تاران بێ سەروشوێن ببوو، درایەوە بە بنەماڵەکەی و لە ئاوایی #قشڵاق سەر بە بەشی #شاھۆ لە شاری #روانسەر ئەسپەردە کرا. دەوترێ …

زۆرتر بخوێنەوە »

اعزام تیم ویژە بیت خامنەای بە کوردستان

ھیاتی ۳ نفره با نام ” چشمه صلح” در روزهای گذشته در سنندج به بهانه بررسی پدیده کولبری و حوادث آبان ماه حضور پیدا کردند. این هیات کە مستقیما از نمایندگی خامنەای بە کوردستان اعزام شدە بودند، در دفتر هفته نامه #آگرین_روژ متعلق بە محمود محمودی در سنندج و باحضور حدود ۳۰ نفر از فعالین حکومتی کە اسم آنھا در …

زۆرتر بخوێنەوە »

قاسم سولەیمانی و چەند فەرماندەی حەشدی شەعبی و حزبوڵڵا کوژران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی ١٣ی بەفرانبار، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سپای قودسی سەر بە سپای پاسدارانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەبوو مێھدی مۆھەندس لە رێبەرانی حەشدی شەعبی عێراق و چەند فەرماندەی پلە بەرزی حەشدی شەعبی و حزبوڵڵای لوبنان لە ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغداد کوژران. سپای پاسداران چەند سات لەوەپێش ئەم ھەواڵەی پشتڕاست کردەوەو پێنتاگۆن، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکایش وێڕای پشتڕاست …

زۆرتر بخوێنەوە »

دۆزینەوەی تەرمی ئەشکەنجە کراوی ھاوڵاتیەکی دیکە لە شاری جوانڕۆ

تەرمی کەسێکی ئەشکەنجە کراوی دیکە لە دەوروبەری شاری جوانڕۆ دۆزرایەوە. ھاوڵاتیەکی کوردی بەساڵاچوو بە ناوی #ھاشم_مورادی کە، رێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە لایەن ھێزەکەنی رژیمی ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر کرابوو و لە ژێر ئەشکەنجەی نامرۆڤانەدا گیانی بەخت کردووە، تەرمەکەی لە دەوروبەری شاری جوانڕۆ دۆزرایەوە. تەرمی ھاشم مورادی دوێنێ چوارشەممە ١١ی بەفرانبار، لە دەوروبەری چۆمی #سەفی_ئاوا کە ئاسەواری ئەشکەنجەشی پێوە دیارە، دۆزرایەوە. …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەرکردنی حوکمی ئێعدام و زیندان بۆ دوو چالاکی سیاسی کورد

لقی یەکی دادگای ئینقلابی #سنە #ھوشمەند_عەلیپوور خەڵکی سەردەشت و #محەمەد_ئوستادقادر خەڵکی سەقز بە ئێعدام و زیندان مەحکووم کرد. بە پێی ئەو حوکمەی کە لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە دەریکردووە، ھوشمەند عەلیپوور بە ئێعدام و محەمەد ئۆستادقادر بە پێنج ساڵ زیندان حوکم دراون. ھۆکاری حوکی ناڕەوای ئەم دوو چالاکە سیاسیە کوردە، شەڕ لەگەڵ خودا و ئەندامیەت لە حزبێکی کوردستانی راگەیەندراوە. حوکمی …

زۆرتر بخوێنەوە »

دکتۆر ناسر ھێمەتی دەستگیر کرا

دکتۆر #ناسر_ھێمەتی لە چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە دەستگیر کرا. ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی بەفرانبار، #ناسر_ھێمەتی دکتۆری کوردی خەڵکی #ئیلام و دانیشتووی شاری #ئیسفەھان کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە ئاستێکی بەرچاو چالاکی ھەیە، بە ھۆی پشتیوانی لە بانگەوازی رۆژی پێنجمی بەفرانبار و داواکاریی خەڵک بۆ رێزگرتن لە گیانبەختکردووانی ئەم دواییانە، لە لایەن ھێزەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر کرا. …

زۆرتر بخوێنەوە »

ھومایون بەھمەنی چالاکی ژینگە پارێز رەوانەی زیندان کرا

#ھومایون_بەھمەنی چالاکی ژینگە پارێز جارێکی دیکە و بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی ناوەندیی #سنە کرا. ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی بەفرانبار، #ھومایون_بەھمەنی چالاکی ژینگە پارێز بە مەبەستی تێپەڕاندنی ٢ ساڵ و ٦ مانگ و ١٥ رۆژ حوکمی زیندان، رەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری سنە کرا. ناوبراو پێشتر بە ماوەی ٥ مانگ لە گرتووخانەدا بوو و بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە …

زۆرتر بخوێنەوە »

بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی پڕشکۆی چلەمین رۆژی گیانبەختکردنی مینا شێخی لە سەقز + وێنە

وێڕای کەشی توندی ئەمنیەتی و ھەڕەشە و گوڕەشە لە بنەماڵەکەی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات و فەرمانداریی شاری #سەقز، رێوڕەسمی یادی چلەمین رۆژی #مینا_شێخی لە گیانبەختکردووانی ئەم دواییانەی خۆپیشاندانەکان دژی رژیمی ئێران، لە گۆڕستانی #ئایچی و بە بەشداریی بنەماڵە و خەڵکی شۆڕشگێڕ و تێکۆشەری شاری سەقز بەڕێوە چوو. ئەم رێوڕەسمە کە رۆژی رابردوو پێنجشەممە ٥ی بەفرانبار بەڕێوەچوو، تێیدا بابەتێکی تێروتەسەل لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستگیر کردنی ٣ ھاوڵاتی کورد لە تاران + وێنە

ھاوکات لەگەڵ بانگەوازی ھێز و لایەنە سیاسیەکان بۆ رێزگرتن لە یادی گیانبەختکردووانی ئەم دواییە، ٣ ھاوڵاتی کورد لە شاری #دەماوەند لە پارێزگای #تاران دەستگیر کران. بە پێی ھەواڵێک کە بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، سێ ھاوڵاتی کورد خەڵکی ئاوایی #ئەوێھەنگ سەر بە شاری #سنە، لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە لە شاری #دەماوەند لە پارێزگای #تاران دەستگیر و راپێچی گرتووخانە کراون. دەوترێ ئەم …

زۆرتر بخوێنەوە »

چەنگیز قەدەم خێری پاش ١٣ رۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی ھێنا

چەنگیز قەدەم خێری زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی مەسجد سولەیمان پاش ١٣ رۆژ کۆتایی بە مانگرتن لە خواردن ھێنا. چەنگیز قەدەم خێری زیندانی سیاسی کورد کە دوور خراوەتەوە بۆ زیندانی مەسجد سولەیمان لە پارێزگای خوزستان، بە ھۆی گوێ نەدان بە خواستەکانی و نالەبار بوونی دۆخی تەندروستی دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن، بە ھۆی بەڵێنی کاربەدەستانی زیندان و پاش ١٣ رۆژ …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستگیر و مەحکوم کردنی ٦ ھاوڵاتی کورد + وێنە

رەشبگیری و دەرکردنی حوکمی ناڕەوا و نامرۆڤانە بە سەر ھەوڵاتیانی کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستان و لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە بەردەوامە. لە درێژەی دەستگیر کردنی ھاوڵاتیانی کوردستانی ئیتلاعاتی شاری ماکۆ ڕۆژی شەممە ٣٠ سەرماوەز، لاوێکی بە ناوی #عەلی_میلان بە تۆمەتی ھاوکاریی ھێزە کوردستانیەکان دەستگیر کردووە و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە. ھەروەھا رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە ١ و ٢ی بەفرانبار، چوار ھاوڵاتی …

زۆرتر بخوێنەوە »

دۆزینەی لاوێک بە بێھۆشی و ئەشکەنجە کراوی لە مەریوان

لاوێکی دیکەی مەریوانی کە بە توندی ئەشکەنجە کراوە و لە بەر ئازاری زۆر بێھۆش ببوو، لە شاری مریوان دۆزراوەتەوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە. #شۆڕش_قادریان لاوێکی خەڵکی ئاوایی #بۆڕیەری شاری مەریوانە کە لە مەیدانی نەورۆزی مەریوان بە بێھۆشی دۆزراوەتەوە و ئاسەواری ئەشکەنجە و لێدان بە سەر جەستەیەوە دیارە. دەوترێ ئەم لاوە بە گومانی بەشداریی لە خۆپیشاندانی دژە حکومەتی لە لایەن ھێزەکانی …

زۆرتر بخوێنەوە »