سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

قاسم سولەیمانی و چەند فەرماندەی حەشدی شەعبی و حزبوڵڵا کوژران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی ١٣ی بەفرانبار، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سپای قودسی سەر بە سپای پاسدارانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەبوو مێھدی مۆھەندس لە رێبەرانی حەشدی شەعبی عێراق و چەند فەرماندەی پلە بەرزی حەشدی شەعبی و حزبوڵڵای لوبنان لە ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغداد کوژران.

سپای پاسداران چەند سات لەوەپێش ئەم ھەواڵەی پشتڕاست کردەوەو پێنتاگۆن، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکایش وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ھەواڵەکە رایگەیاندووە، بڕیاری ئەم ھێرشە لە لایەن دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەوە دەرکراوە.

ھاوکات لەگەڵ کوژرانی ئەم کەسانە، قەیس خەزعەلی بەرترسی گرووپی عەسائێبی ئەھلی حەق و ھادی عامری فەرماندای سپای بەدر و فەرماندەی دووھەمی حەشدی شەعبی لە جادریەی بەغداد لە لایەن ھێزە دەریایەکانی ئەمریکاوە دەستگیر کراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …