پۆلیسی وڵاتی دانمارک رایگەیاند ٢٠ کەسی ئیسلامی توندڕەوی بە تۆمەتی تیرۆریستی دەستگیر کردووە.
بە پێی ئەو ھەواڵانەی لە لایەن بەرپرسی پۆلیس و دەزگای ئیتلاعاتی دانمارکەوە بڵاو کراوەتە، رۆژی رابردوو چوارشەممە ١١ی دێسامبر ٢٠ کەس لە لایەن پۆلیسی دانمارکەوە دەستگیر کراون کە بۆمب و کەلوپەلی تەقینەوەیان پێ بووە و لە ھەڵی کردەوەی تیرۆریستی لەم وڵاتە و باقی وڵاتانی باکووری ئۆرووپا بوون.
فێلمێنگ دریر، یەکێک لە بەرپرسانی دەزگای ئیتلاعاتی دانمارک رایگەیاند: ئەم کەسانە توانایی ئەنجامدانی کردەوەیەکی تێرۆریستیان ھەبووە و ھەموو ئەندامانی گرووپە دەستگیر کراون.
بڕیار وایە یەکەم کۆبوونەوەی دادگایی کردنی ئەم کەسانە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پشت درگا داخراوەکان بەڕێوە بچێت.
